به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی كوردستان رای گه‌یاند، زۆربه‌ی به‌نداوه بچووكه‌كانیان سه‌رڕێژ بوون و به‌نداوه گه‌وره‌كانیش خه‌ریكه پڕ ده‌بن، له وه‌رزی هاویندا كێشه‌ی ئاو له كوردستاندا نابێت، چونكه كانیاوه‌كان ژیاونه‌ته‌وه و ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕه‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌م شه‌پۆلی باران و لافاوه‌ی ڕووی له كوردستان كرد، ناویان ناوه شه‌پۆلی نه‌ورۆز، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گرته‌وه و به تایبه‌تی له پارێزگای دهۆك، بارانێكی زۆری باری و ئاوێكی زۆر رژایه به‌نداوه‌كان و به‌نداوه بچووك و مامناوهندییهكانیش سه‌رڕێژ بوون.
ئه‌و رونی كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان سێ به‌نداوی گه‌وره هه‌ن، به‌نداوی دهۆك 350 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی گل داوه‌ته‌وه و كه‌مێكی ماوه پڕ ببێت، ده‌ربه‌ندیخان ئاستی ئاوی له چاو ساڵی ڕابردوو 13 مه‌تر به‌رزتره و كه‌مێكی ماوه سه‌ررێژ ببێت، به‌نداوی دووكان مه‌ترێك و نیوێك له ساڵی ڕابردوو به‌رزتره، به‌ڵام زۆری ماوه سه‌رڕێژ ببێت، له ڕۆژانی داهاتووشدا له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاو داهاتی ئاوی به‌نداوه‌كان زیاد ده‌بن.
زیانی بۆ به‌نداوه‌كانیش هه‌بووه
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی به‌نداوه‌كان، لافاوی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ڕاسته بۆ زیادكردنی داهاتی ئاو باش بوو، به‌ڵام زیانی بۆ به‌نداوه‌كانیش هه‌بووه، دوو به‌نداویان له دهۆك له ژێر جێبه‌جێكردندان زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك زیانی تر به چه‌ند به‌نداوێكی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان، بۆیه پێویسته دواتر حكوومه‌ت بیر له چاره‌سه‌ریی زیانه‌كان بكاته‌وه.
خانی پێی وایه به‌و ئاوه‌ی له به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گل دراوه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كانییه‌كانی كوردستان هه‌بووه، بۆیه‌ش له وه‌رزی هاوین و پایزی داهاتوو هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌مئاوییان نابێت و وشكه‌ساڵییان تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه خستیه روو، ئێسته 20 به‌نداوی بچووك ئاویان تێدا گل ده‌درێته‌وه و زۆرینه‌یان سه‌رڕێژ بوون و بۆ پاراستنیان له سه‌رچاوه‌كانی تری ئاو، له ڕۆژانی داهاتوودا ئاویان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه\ عه‌زیز ڕه‌سووڵ