ماڵپەڕێكی عێراقی: سەربازێكی سوپای عێراق لە كەركووك كوژرا

:: PM:08:17:29/03/2024 ‌
چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازی سوپای عێراق و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش كوژرا و بریندار لە ریزەكانی سوپای عێراق هەن. 

بەپێی "شەفەق نیوز" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29ی ئاداری 2024، لەكاتی بەربانگی ئێوارەدا، چەند چەكدارێكی داعش هەڵیانكووتاوەتە سەر خاڵی " فەوجی یەك فیرقەی 44"ی سوپای عێراق لە وادی "شای" لە شارۆكەی داقووق لە باشووری كەركووك و لە ئەنجامی هێرشەكەیشدا لانی كەم سەربازێكی عێراق كوژراوە و برینداریش هەن. 

لای خۆشییەوە سەرچاوەیەكی تەناهی بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، لەلایەن سوپای عێراقەوە وەڵامی چەكدارەكان دراوەتەوە و ناچار بە هەڵاتن كراون. 

ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە، عێراق لەسەر ئاستی باڵا و بە فەرمی داوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات لە عێراق و بە گوتەی عێراق داعش مەترسیی نەماوە بۆ سەر باری تەناهیی وڵاتەكە.


وشە - پۆڵا مەحموود