كچێكی ڕانیەیی: كاندیدێكی یەكێتی كە پزیشكە دەموچاوی شێواندووم

:: AM:11:48:14/04/2024 ‌
كچێكی ڕانیەیی لە هەولێر ڕای گەیاند، لە دوای ئەوەی نەشتەرگەریی جوانكاریی كردووە، لەش و دەموچاوی شێوێنراوە و دەڵێت، پزیشكەكەم كاندیدی یەكێتییە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی نیسان، كچێكی ڕانیە لە هەولێر كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی، "نەشتەرگەریی جوانكاریم كردووە، بەڵام پزیشكەكە دەموچاوی شێواندووم، ئەوە بەڵگەكانە كە لەشم و دەموچاوم شێوێنراوە."

كچەكە لە قسەكانیدا ئەوەش دەخاتە ڕوو، پزیشكەكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و دەڵێت: "پزیشكەكەم پێی گوتووم بەرپرسی مەڵبەندی هەولێرم لە پشتە."



وشە - سۆران عەزیز