ئەو كچەی ئەمڕۆ لە شوقەكانی ئیسكان كەوتە خوارەوە و كوژرا دایكی قسە دەكات

:: PM:01:18:17/04/2024 ‌
كەمێك پێش ئێستە بەگوێرەی زانیاریی نافەرمی، ئەو كچەی لە شوقەكانی ئیسكان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا كەوتە خوارەوە و گوتی، "كوڕەكان فڕێیان دام"، لە نەخۆشخانە چارەسەر كرا، بەڵام ئەمڕۆ كوژراوە.

ساڵی رابردوو لە مانگی نۆڤێمبەر كچێك لە یەكێك لە شوقەكانی ئیسكان لەلایەن دوو تیكتۆكچی خرایە خوارەوە، دواتر ئەو دوو كوڕە گیران، چەند ڕۆژێك پێش ئێستە لەڕێی سوڵحی عەشایری ئەو دوو كوڕە ئازاد كران.

بڕیارە دایكی كچەكە كەمێكی تر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ببەستێت و زانیارییەكان لە دەمی خۆیەوە بدات بە میدیاكان، وەك دەنگۆ دەگوترێ "باوكی بكەری ڕووداوەكەیە"، بەڵام هیچ دەزگایەكی فەرمی ئەمەی پشتڕاست نەكردووە.

كچەكە دوای كەوتنە خوارەوەی لە شوقەكانی ئیسكان، گوازرایەوە نەخۆشخانە و دوو كوڕیش كە لە هەمان شوقەدا بوون، هەر ئەوكات گیران، دواتر ماڵباتەكانیان بە بڕی 40 هەزار دۆلار ڕێككەوتن و هەفتەی ڕابردوو دوو كوڕەكە دوای كشانەی سكاڵاكەی سەریان، ئازاد كران.



وشە - رامیار جەواد