هێزەکانى به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌تبارێكی داواكراویان گرت.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری گرتنی تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو كه‌س و به‌پێی ماده‌ی 406 له نه‌هێشتنی تاوانی به‌غداوه گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن هێزەکانى به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بگیرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، تۆمه‌تبار به ناسنامه عه‌ره‌ب (ب، ك، ع) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو ده‌كرێته‌وه.