ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، له ئه‌گه‌ری هێرشی فڕۆكه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ناو ئێران، ئه‌وا زیانی گه‌وره به‌ر ئێرانییه‌كان ده‌كه‌وێت، چونكه سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێرانی، سیستمێكی كۆنی ڕووسییه و ناتوانێت به‌ره‌نگاری هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ئاشكرای كرد، سیستمی به‌رگریی ئێرانی سیستمێكی ڕووسی كۆنه و به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت پشتی پێ ببه‌سترێت، هه‌ر هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ناو ئێران ئامانجه‌كه‌ی خۆی به زیاده‌وه ده‌پێكێت، چونكه سیستمه‌كانی ئێران كۆنن و هه‌ڵگری ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی ئاستبه‌رز و مۆدێرن نین.
له به‌راوردی سیستمه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كه‌ی ئێران به سیستمه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل، ده‌ركه‌وت سیستمی ئیسرائیلییه‌كان 100% سه‌ركه‌وتوون له تێكشكاندنی مووشه‌كه‌كانی ئێران، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئێرانییه‌كان ناتوانن هێرشی ئیسرائیل به‌رپه‌چ بده‌نه‌وه.
ئێرانییەکان توانای ئەوەیان نییە بەرپەچی هێرشی ئیسرائیل بدەنەوە
قورسایی سیستمه به‌رگرییه‌كانی ئێران له بنكه سه‌ربازییه‌كانیه‌تی، ئیسرائیل ده‌توانێت له‌و بنكانه‌ش سیستمه‌كه ببڕێت.
ئێسته ئێرانییه‌كان ترسیان لێ نیشتووه و نایانه‌وێت ئیسرائیل هێرشی فڕۆكه ئاسمانییان بكاته سه‌ر، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ڕێگریكردن له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، كه‌مێك پێش ئێسته فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، ئێران بڕیاری داوه به پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا بچێته‌وه.