رێنوێنى بۆ ئەوانەی تووشی سەرئێشەی توند دەبن

:: PM:04:53:21/04/2024 ‌
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی بەهاردا و ناسەقامگیریی بارودۆخی كەشوهەوا، لەو هۆکارانەن كە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر هەوكردنی جیووبەكان هەیە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی هەوكردنی جیووبەكان بۆ زۆر كەس، بەتایبەتی ئەوانەی تووشی هەستیاری وەرزی دەبن ئەمەیش وایان لێدەكات تووشی چەندان نیشانە ببن، لەوانە هەوكردن و گیرانی لووت، ئەمە جگە لەوەی زوو زوو ئاوی لووت و پژمین، هاوكات تێكچوون لە هەستی بۆنكردندا سەرئێشەی توند روو دەدات.

چەندان رێنوێنى بەسوود هەیە بۆ خۆپاراستن بەگشتی و نەخۆشانی هەستیاری هەوكردنی جیووب بەتایبەتی، بەتایبەت ئەوانەی تووشی سەرئێشەی توند و هەوكردنی توندی لووت دەبن وەک:

- دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ و گەرمی خۆر لە سەعاتەكانی نیوەڕۆدا.

- قەترە و سپرا بەكارمەهێنە بۆ كردنەوەی گیرانی لووت تەنیا بە راوێژی پزیشكی نەبێت. 
 
- گرنگیدان بە خواردنەوەی بڕێكی زۆرى ئاو، لەگەڵ بڕێكی زۆر شلەی سوودبەخش و گەرم.

- ئەگەر توشی سەرئێشە بوویت كە بەهۆی جیووبەكانەوە دروست بوو، ئەوا دەرمانی ئازارشكێن زۆر بەكارمەهێنە بۆ زاڵبوون بەسەریدا.


وشە - وشه‌