پێگه‌ی نیویۆرك تایمز ڕای گه‌یاند، ڕۆژئاوا له كۆتا خوله‌كه‌كاندا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگیان په‌شیمان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هێرشی ڕاسته‌وخۆ بكه‌نه سه‌ر تاران، كه ده‌بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی هه‌رێمی سه‌خت له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێگه‌ی
نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد، ئیسرائیل به‌نیاز بووه گورزێكی كوشنده له كۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌شێنێت، له‌و كاته‌دا ئێران ناچار ده‌بوو وه‌ڵامی ئیسرائیل بداته‌وه، بۆیه ڕۆژئاوا له كۆتا خوله‌كه‌كاندا به هانای دۆخی ناوچه‌كه هاتوون و ڕێیان له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی خوێناوی گرتووه له نێوان ئێران و ئیسرائیل.
سه‌ره‌تا پلانی نه‌ته‌نیاهۆ بریتی بووه له به‌ئامانجگرتنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره نزیك له تارانی پایته‌ختی ئێران، به‌ڵام بایدن له ڕێی هاوپه‌یمانه ئهروپییهكانیهوه نه‌ته‌نیاهۆی له‌و هێرشه په‌شیمان كردووه‌ته‌وه.
ئیسرائیل پەیامی خۆی دایە ئێران
ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل له هێرشه سنووردارهكهیدا به‌ده‌ستی هێنا، بریتی بوو له ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێران به‌وه‌ی كه ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاته، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی پێشكه‌وتووه‌وه بوو كه تێیدا چه‌ندان درۆنی ئاسایی وه‌ك سه‌ر لێ تێكدان هه‌ڵدراونه‌ته ئێران.
ئیسرائیل به ئێرانی گوت، ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانی ئێران له ناو ئێران بده‌ن، كه‌واته ئه‌گه‌ر سیستمی به‌رگریی پێشكه‌وتووشیان هه‌بێت، ئێران ناتوانێ ئاراسته‌ی ئه‌و هێرشانه ئاشكرا بكات كه ئیسرائیل ده‌یانكاته سه‌ری، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا ڕێگریی نه‌كردایه، ئه‌وا ئیسرائیل له ناو تارانی ده‌دا و ئێرانیش ده‌بوو وه‌ڵامی ئیسرائیل بداته‌وه.