خۆڵبارین بەڕێوەیە

:: PM:03:35:22/04/2024 ‌
كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات، سبەینێ شەپۆلێكی خۆڵبارین و گەرما دەست پێ بكات و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی نیسان، دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین و گەرما ڕوو لە عێراق دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی تر جیاواز دەبێت.

باس لەوەش كراوە، لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشووری وڵات، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و بایەكی سووك هەڵدەكات، بەمەش تۆز و خۆڵ دروست دەبێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە، تا رۆژی هەینی كەشوهەوا بەم جۆرە دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما، تۆز و خۆڵ دەبێت.



وشە - رامیار جەواد