ئەردۆغان: لەناوبردنی پەكەكە لە بەرژەوەندیی عێراقە و ئەوانیش ئەوە دەزانن

:: PM:05:05:23/04/2024 ‌

دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا سەردانی عێراقی كرد، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و چەندان رێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد، شەوی رابردوو دوای سەردانیكردنی هەولێر بەرەو وڵاتەكەی گەڕایەوە، لەناو فڕۆكە دووپاتی كردەوە كە پێی وایە عێراق درك بە پێویستی لەناوبردنی پەكەكە دەكات و خواستی ئەوەشی هەیە. 

لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەوانان لەناو فڕۆكەكەی لەكاتی گەڕانەوەی بۆ توركیا، ئەردۆغان گوتی، شەڕی توركیا لەگەڵ تیرۆر وەك ئەوەی لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی گونجاوە بەردەوام دەبێت، میدیاكانی توركیا لە ئەردۆغانیان گواستەوە، نەهێشتنی ئەو هەڕەشە لە بەرژەوەندیی عێراقیشە و پێم وایە ئەوان ئەو راستییە دەزانن و خواستی ئەوەیان دەبێت كە ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.

سەرۆكی توركیا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بوونی پەكەكە لەسەر سنوورەكانی كۆتایی پێ دێنێت، لە عێراق و سووریا، بەتایبەتی لە سووریا تەنیا بە هەوڵێ ئێمە نا، بەڵكو بە هەوڵی هاوبەشی هەدوو وڵات ئەو بوونە وشك دەكەین، لە رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە لە ناوخۆی توركیا و لە دەرەوەی لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبین، پێمان باشە دراوسێكانیشمان هەڵوێستی گونجاویان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە هەبێت و بەیەكەوە لەو شەڕە بەردەوام بین.   


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل