به‌مدواییه قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی كرد، دژ به‌وه‌ی زانكۆكانیان پێوه‌ندیی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پاره‌داركردنی ئیسرائیل و به‌هێزكردنی سوپای ئیسرائیل به پاره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ده‌خوێنن له‌و زانكۆیانه، به‌تایبه‌ت قوتابییه عه‌ره‌بی و فه‌له‌ستینییه‌كان داواكارن، ده‌ستبه‌جێ زانكۆكانیان بڕیاڕی پچڕاندنی پێوه‌ندیی ڕۆشنگه‌ری و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بهێنێت.
خۆپێشانده‌ران چوونه‌ته ناو كه‌مپی زانكۆكان و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و مانیان له خواردن گرتووه، تا سه‌رۆكی زانكۆكانیان گوێیان لێ بگرن و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنن، خۆپێشاندانی قوتابیانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی له دنیا به دوای خۆیدا هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌و قوتابیانه‌ی گیراون كه له خۆپێشاندانه‌كاندا خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو، زۆر له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ی سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتخوازی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایان شه‌رمه‌زار كرد و باس له‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌مه‌ریكاش ئازادی نییه و خه‌ڵك ده‌گیرێن.
ده‌یڤید ئۆستین شرۆڤه‌كاری سیاسیی ئه‌مه‌ریكا و پارێزه‌ر له ستوونێكی ڕۆژنامه‌ی ''
نیویۆرك تایمز''، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خۆپێشاندانی ئه‌مدواییه‌ی قوتابیان ده‌ڵێ، ئۆستین پێشتر له زانكۆی ''هارڤارد'' مامۆستا بووه و ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی قوتابی له ناو كه‌مپی زانكۆ ده‌گێڕێته‌وه، ئۆستین ده‌ڵێ له ساڵی 1990 له زانكۆی هارڤار له به‌شی یاسا دژی له‌باربردنی منداڵ بووم، ئه‌مه‌یش خۆپێشاندانی به دوای خۆیدا هێنا، له سه‌ره‌تاوه خۆپێشاندانه‌كان ئاشتی خوازانه بوون، به‌ڵام دواتر خۆپێشاندان گه‌یشته ئاستێك، قوتابیان ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هارڤاردا گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردم.
بۆ پێشخستنی وڵات دەبێت قوتابی و مامۆستای زانکۆ ئازادبن
ئۆستین پێی وایه ده‌بێت گرنگی به ئازادی قوتابیان بدرێت و له سۆنگه‌ی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا، بڕوانرێته گرنگیی ئازادی له ناو كه‌مپه‌كانی زانكۆ، له ساڵی 1957 دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا، ''مامۆستا و قوتابیانی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه ئازادن له‌وه‌ی چ پرسیارێك ده‌كه‌ن و چی ده‌خوێنن و چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر كامڵ بن و تێگه‌یشتن و زانیاری نوێ به‌ده‌ست بهێنن، به پێچه‌وانه‌وه شارستانییهتهكهمان سلاك ده‌بێت (ده‌چه‌قێت) و ده‌مرێت''. ئۆستین ده‌ڵێ، لێره‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه له‌لایه‌ن قوتابییهكانمهوه ئاراسته‌م كراوه، گه‌یشتوومه‌ته ده‌رئه‌نجامێك كه پێویسته ئازادی بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكرێت.
دەبێت یاسا لە زانکۆکان سەروەر بێت
ئه‌م یاساناسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، 30 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین خۆپێشاندانی قوتابیانی ناو كه‌مپی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه خۆی به‌شێك بووه له‌و خۆپێشاندانانه و زۆر له خۆپێشاندانه‌كانی بینیوه، ئه‌زموون فێری كردووه پرسی خۆپێشاندانی ناو كه‌مپه‌كانی زانكۆ پرسێكی ئاڵۆزه، هه‌روه‌ها به‌قه‌ده‌ر پرسی خودی یاسادانان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشانی سنوور بۆ دیبه‌یتی ڕۆژانه هه‌یه.
ده‌یڤید ئۆستین پێی وایه ئێسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناو زانكۆكانی ئه‌و وڵاته، تووشی هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن بوون له چه‌ند چه‌مكێك، كه بریتین له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پێشێلكاری ئاشتییانه (له كولتووری ئه‌مه‌ریكا پێشێلكاری مه‌ده‌نی یان ئاشتییانه به پێشێلكردنی یاسا ناو ده‌برێت به شێوازێكی ئاشتییانه، بكه‌ر ده‌بێت دوای پێشێلكاری مه‌ده‌نی به‌وه ڕازی بێت ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه)، هه‌روه‌ها ''بێ یاسایی'' یان هه‌را، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كۆلێژه‌كانی زانكۆ ئه‌ركی خۆیان لێ تێكچووه، ئایا زانكۆكان ئه‌وایان بیر چووه‌ته‌وه كه ده‌بێت له كاتی خۆپێشاندانی به‌شێك له قوتابیان، به شێوازێكی بێلایه‌ن بمێننه‌وه و ده‌ستێوه‌ردان نه‌كه‌ن، بۆ نموونه، نابێت زانكۆ ببێته ئامرازێك به‌ده‌ست گرووپێكه‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرووپێكی تردا.
زانكۆ سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه، هه‌موو زانكۆیه‌ك ده‌بێت پارێزگاری له ئازادی ڕاده‌ربڕین بكات و ڕێز له پێشێلكاری ئاشتییانه بگرێت و داكۆكی له یاسا بكات، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێت زانكۆ ده‌بێت بێلایه‌ن بێت، له كاتێكدا پارێزگاری له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كات، ئه‌ركی سه‌ره‌كیشی بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌موو قوتابییه‌كان وه‌ك یه‌ك سوودمه‌ند بن له هه‌موو پێداویستی و ئامرازه‌كانی ناو زانكۆكه و به‌كارهێنانی.
ڕێگە بە خۆپشاندان بدرێت لە ناو کەمپەکان، بەڵام بە ڕەچاوکردنی دۆخی قوتابیانی تر
ده‌بێت یاسای ناو زانكۆ سه‌روه‌ر بێت و هیچ ئایدۆلۆجیا و گرووپێكی دیاریكراو سه‌رنه‌خات به‌سه‌ر ئایدۆلۆجیا و گرووپێكی تردا، پێویسته هه‌موو گرووپه جیاجیاكانی زانكۆ، به یه‌كسانی و بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به ئازادانه بدوێن و هه‌ڵسوكه‌وت كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دروشمهكانیشیان بۆ ئێمه جێی نیگه‌رانی بێت و ئازاربه‌خش بن، بۆ نموونه كاتێك خۆپێشانده‌رانی ئه‌مدواییه له پشتگیریی فه‌له‌ستینییه‌كان دژ به ئیسرائیل ده‌ڵێن، ''شۆڕشه‌كه جیهانگیر بكه‌ن'' گوتارێكه كه به‌ڕاستی ئازاربه‌خشه بۆ زۆر له ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و جۆره گوتاره به‌گوێره‌ی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسا له زانكۆ حكوومییه‌كان و پۆلیسی زانكۆ تایبه‌ته‌كان، پارێزراوه و قوتابیان ئازادن له به‌رگریكردن له ئیسرائیل و به‌كارهێنانی وشه‌ی ''به جیهانیكردنی شۆڕشی ئیسرائیل''.
به‌ڵام هێشتا پێویسته ڕه‌چاوی ''كات و شوێن و بارودۆخی سنوورداركردنی گوتار'' بكرێت له‌م كاتانه‌دا، ڕه‌چاوكردنی كات و شوێن و دۆخی گونجاو، كۆڵه‌كه‌ی پشتی یه‌كسانی و بێلایه‌نییه، وا له هه‌مووان ده‌كات به شێوازێكی یه‌كسان له ئازادییه‌كان سوودمه‌ند بن، بۆ نموونه كزكردنی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان و له ناو كه‌مپه‌كانی زانكۆ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌شێكه له‌و ڕه‌چاوكردنه، بۆ نموونه كاتێك قوتابیان بۆشاییه‌ك به ته‌واوه‌تی و بە شه‌و و ڕۆژ داگیر ده‌كه‌ن، ئه‌وا مه‌ودای كه‌سانی تر زه‌وت ده‌كه‌ن، لێره‌دا داگیركردنی به‌شێكی زانكۆكه له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه وه‌ك ئازادی ڕاده‌ربڕین خۆی نانوێنێت، به‌ڵكو وه‌ك زه‌وتكردنی مافی كه‌سێكی تر خۆی وێنا ده‌كات، چونكه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه خۆپێشاندان ناكه‌ن، ده‌بێت سودمه‌ند بن له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌شه‌ی زانكۆكه كه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داگیر كراوه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
سنوورداركردنی ده‌نگی قوتابیه ناڕازییه‌كان، هاوكاریی ئه‌و قوتابیانه ده‌كات كه له به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌خه‌ون و كۆشش ده‌كه‌ن. سنوورداركردنی كاتی خۆپێشاندان، هاوكاری قووتابیانی تر ده‌بێت له‌و كاته‌ی خۆپێشانده‌رانی لێ نین ئه‌و بۆشاییه به‌كار بهێنن، كه‌واته داگیركردنی بۆشاییه‌ك له زانكۆكه به شێوازێكی ڕه‌ها، ناچێته بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ قوتابیه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێشێلكاری ئاشتییانه كه جیاوازه له یاساكانی هه‌مواری یه‌كه‌م له‌باره‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین، و له ده‌وری پرسێكی تر ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا نموونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش كردووه له بواری پێشێلكاری ئاشتییانه كه بكه‌ری پێشێكاری ئاشتییانه ڕێز له یاسا ده‌گرێت، له ساڵی 1965 مارتن لوسه‌ر كینگ زۆر به جوانی ئاماژه‌ی به پێشێلكاری ئاشتییانه كردووه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ''كاتێك كه‌سێك یاسایه‌ك پێشێل ده‌كات كه له ناخه‌وه پێی وایه ئه‌و یاسایه نادادپه‌روه‌رانه‌یه، ئه‌وا پێویسته به ئاشكرا ئه‌و كاره بكات، هه‌روه‌ها پێویسته به دڵخۆشی و ده‌مێكی به خه‌نده‌وه ئه‌و پێشێلكارییه بكات، پێویسته ئه‌و كرده‌یه‌ی خۆش بوێت، نه‌ك به شێوازێكی نامه‌ده‌نیانه پێشێلكارییهكه بكات، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشێلكاری یاسا ده‌كات، به‌وه ڕازی بێت كه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت''.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێسته له زانكۆكان به‌دی ده‌كرێت، نه ده‌چێته بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین، نه ده‌چێته بواری پێشێلكاری ئاشتییانه، ئه‌وه‌ی كه ڕوو ده‌دات بریتییه له بێ یاساییه‌كی ته‌واو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه مافی ڕه‌وای خۆیانه خۆپێشاندان بكه‌ن و به گژ سه‌رۆكی زانكۆكاندا بچنه‌وه، به‌ڵام پێشێلكاری ئاشتییانه نابێت ببێته هۆی پێشێلكردنی مافی كه‌سانی تر.
خۆپێشاندان به ده‌نگی به‌رز له ناو كه‌مپه‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ قووتابیانی تری به‌شه ناوخۆییه‌كان، خه‌ویان لێ تێكده‌چێت و به شێوازێكی ئاسایی كۆششیان بۆ ناكرێت، هه‌روه‌ها كاتێك خۆپێشاندان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر ئازار بدات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێ ده‌كه‌وێت، ئه‌وه له ئازادی راده‌ربڕین ده‌رده‌چێت، ئه‌م جۆره له خۆپێشاندان ده‌بێته هۆی ئاژاوه و نادادی و وا له قوتابییه‌كانی تر ده‌كات، نه‌توانن قسه بكه‌ن و كۆشس بكه‌ن و فێربن، ئیتر مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ناتوانن كاری خۆیان بكه‌ن.
سەرچاوەی کێشەکان لایەنگیری زانکۆکانە بۆ دەستەیەک لە قوتابی
ئۆستین ده‌ڵێ، وه‌ك یاساناسێك پێی وایه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی ناو زانكۆكان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كولتووری ئه‌و زانكۆیه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ و مامۆستاكان لایه‌نگری گرووپێك بكه‌ن و ڕێیان پێ بده‌ن هه‌رچییه‌ك هه‌یه بیكه‌ن، ئه‌وا گرووپه‌كانی تر پشتگوێ ده‌خرێن و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوی له زانكۆكان و ئەوەی كه ئێسته هه‌یه، نابێت مامۆستا و سه‌رۆكی زانكۆ بگەنە ئاستێك کە تێیدا بە شێوازێک مامەڵە بکەن بۆ هاوڕێكانیان هه‌موو شت ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ دوژمنه‌كانیان باسی یاسا بكه‌ن.
پێشتر زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌بوو به ناوی ''توفتس'' كه تێیدا چه‌ند قوتابییەکی کریستیانی دەرکرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داكۆكییان له ژن و ژنخوازیی ته‌قلیدی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوتابییه كریستیانانه سزا دران، ڕێ به قوتابییه بێ ئاینه‌كان درا سووكایه‌تی به كریستیانه‌كان بكه‌ن لە زانکۆکە، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌م جۆرانه له پشتگیریی قوتابیی سه‌ره‌ڕۆ و توندڕه‌و، له شكۆی زانكۆ كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ لێی به‌رپرسیارن، نابێت زانكۆ بێته لایه‌نگری گرووپێك به‌رانبه‌ر به گرووپێكی تر.
به‌هاری ئه‌مساڵ له زانكۆیه‌كی شاری ناشڤێڵ كه به كوردستانی بچووك ناسراوه، كۆمه‌ڵێك قوتابی كه داكۆكییان له مافی فه‌له‌ستین ده‌كرد، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زانكۆیه‌كی ئه‌و شاره، هه‌رچه‌نده زانكۆكه خۆپێشاندانی له ناو كه‌مپه‌كه قه‌ده‌غه كردبوو، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران له پۆلیسیان دا و قوتابییه‌كان به زه‌بری هێز چوونه ناو زانكۆكه، به‌ڵام ئه‌و زانكۆیه ڕێگریی كرد له‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران له ناو كه‌مپه‌كه خێوه‌ت هه‌ڵده‌ن و زوو خۆپێشاندانه‌كان چوونه‌وه ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سه‌ر له قوتابییه‌كانی تر تێكنه‌ده‌ن و مافی ئه‌ویان هه‌بێت بخه‌ون و بخوێنن.
ئه‌و قوتابیانه و شێوازی خۆپێشاندانه‌كه‌یان، نه‌ده‌چووه بواری ئازادی راده‌ربڕین یان پێشێلكاری ئاشتییانه، چونكه پێشێلكاری ئاشتییانه و مه‌ده‌نییانه توندوتیژی له خۆ ناگرێت، په‌یامی زانكۆكه‌ش بۆ قوتابییه‌كان ڕوون بوو، هه‌موو قوتابییه‌ك ئازاده له‌وه‌ی خۆپێشاندان بكات و چی ده‌وێت بیڵێت، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان پێویسته ئاشتییانه بن و له چوارچێوه‌ی یاسادا بن.
له‌و زانكۆیه بارودۆخه‌كه نهشڵهقا و ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باس كرا، زانكۆ شوێنێكه ده‌بێت بێلایه‌نی بپارێزێت، واته ده‌بێت لایه‌نگریی هیچ گرووپێك نه‌كات و یاسا بۆ هه‌موو قوتابیان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت.
زانکۆ ماڵێکە بۆ ڕەخنە، بەڵام خۆی ڕەخنە نییە
یه‌كێكی تر له زانكۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌م بواره، بریتییه له زانكۆی ''شیكاگۆ''یە، ده‌مێكه زانكۆكه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی ''كاڵڤین'' ده‌ڕوات، كه زانكۆكه پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی به‌شێوازێكی بێلایه‌ن مامه‌ڵه بكات و پره‌نسیپه‌كان له ساڵی 1967 نووسراون، ڕۆحی پره‌نسیپه‌كانی كاڵڤ بریتییه له ''ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه ئامرازی تاكه‌كانه كه قوتابیانن، زانكۆ ماڵێكه بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه و سپۆنسه‌ریان ده‌كات، به‌ڵام زانكۆ له خۆیدا ڕه‌خنه نییه، زانكۆ ده‌بێت بگێڕێته‌وه سه‌ر ده‌سته‌واژه كلاسیكییه‌كه‌ی كه ئه‌ویش بریتییه له كۆمه‌ڵگه‌ی زانایان''.
نابێت سزای ئەو خۆپشاندەرانە بدرێت کە بە ئاشتیانە مامەڵە دەکەن، بەڵام پێویستە ئەو ژینگه‌یه بپارێزێت كه قوتابیانی تر به ئازادانه بژین و فێربن
به‌ڵام نابێت سزای ئه‌و قوتابیانه بدرێت كه خۆپێشاندانی ئازادانه ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك له زانكۆكانی وه‌ك تێكساس و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌و ویلایه‌ته، پارێزگاری ویلایه‌ته‌كه بڕیاری ده‌ركردووه بۆ گرتنی هه‌ر خۆپێشانده‌رێك كه به‌شداریی له ناڕه‌زایه‌تی قوتابیانی زانكۆ بكات. له زانكۆی ''ئیمۆری'' مامۆستایه‌كی ژن له به‌شی فه‌لسه‌فه گیراوه كه به هیچ شێوازێك توندوتیژی نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش جێی قبووڵكردن نییه، نابێت به شێوازێكی توندوتیژ ئامێز به گژ خۆپێشانده‌ران بچینه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه سه‌لماندبێتی به‌گژداچوونه‌وه له ڕێی پۆلیسه‌وه كارێكی ئاسانه، به‌ڵكو ده‌بێت هیوا بۆ ئه‌وه بخوازرێت زانكۆكان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان، په‌یمانی پاراستنی ئازادی ڕاده‌بڕین نوێ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێ بە پێشێلكاری ئاشتییانه بده‌ن، چونكه زانكۆ ناتوانێت هه‌موو كه‌س له قسه‌ی توندوتیژ و ڕقئامێز بپارێزێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ژینگه‌یه بپارێزێت كه قوتابیانی تر به ئازادانه بژین و فێربن له ''ژینگه‌ی زانایان''، بێجگه له‌مه هیچ جێگره‌وه و چاره‌سه‌رێكی تر نییه بۆ دۆخه‌كه، چونكه تا دێت شه‌ڕی غه‌زه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و ئه‌گه‌ر زۆره ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حزبوڵای لبنانیش به‌ره‌یه‌كی فراوانی شه‌ڕ بكاته‌وه.