كچەكەی سەدام نهێنیی نوێی باوكی ئاشكرا دەكات

:: PM:05:20:28/04/2024 ‌

ڕەغەدی كچی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشووتری ڕژێمی بەعس، چەند بەڵگەیەكی لە یاداشتی باوكی بڵاو كردووەتەوە كە پێش ئەوەی لە سێدارە بدرێت، بە خەتی خۆی نووسیونی.

لە چەند پۆستێكی جیادا، ڕەغەدی كچی سەدام لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X بیرەوەرییەكانی تایبەت بە باوكی بڵاو كردەوە كە لە گرتووخانەدا بە دەستی خۆی نووسیونی و دەڵێت، بۆیە ئاوا بڵاوی دەكەمەوە، چونكە وەشانخانەكان ئامادە نین وەك كتێبێك بڵاوی بكەنەوە.

لە پۆستەكەیدا نووسیویەتی، ئەمە بەشێكی بچووكە لە بیرەوەرییەكانی باوكم و پێشكەشی خۆشەویستانی دەكەم.

دوای ئەوەی لە ئاداری ساڵی 2003 ئەمەریكا هێرشی كردە سەر عێراق، هەر زوو سوپا چوار ملیۆنییەكەی بەبێ ئەوەی یەك بەرگریش بكەن، خۆیان بەدەستەوە دا و سەدامی سەرۆكی عێراق لە كونوقوژبندا خۆی شاردبووەوە، تا ئەو كاتەی ئەمەریكییەكان لە كونێكدا دۆزیانەوە و گرتیان، پێش ئەوەی بە بڕیاری دادگە لەسێدارە بدرێت.


































وشە - عەبدوڵا عومەر