پارێزگاری دهۆك بووه خاوه‌نی "هه‌ژماری من" و رای گه‌یاند، پڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه.
"هه‌ژماری من" پڕۆژه‌ی به دیجیتاڵیكردنی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ئیتر فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌و رێیه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، كه جیا له وه‌رگرتنی مووچه، 19 خزمه‌تگوزاریی تری بانكی له چوارچێوه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ی تێدایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان، د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی "هه‌ژماری من" كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌بوو، لێدوانێكی دا و گوتی، وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی تری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارێزگای دهۆك، كارتی بانكیی "هه‌ژماری من"ـم وه‌رگرت كه پڕۆژه‌یه‌كی مۆدێرن و شارستانییه.
دووپاتی كرده‌وه كه له زۆرینه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا، كارتی بانكیی له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنن و كه‌س پاره‌ی كاش هه‌ڵناگرێت، "هه‌ژماره‌ی من" له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و حكوومه‌تی هـه‌رێمی كوردستاندایه.
ئه‌و پێشی وایه كه هه‌ژماره‌ی من ده‌توانی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه، بۆیه داوایكرد كه فه‌رمانبه‌رانی دهۆك به‌ده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان بچن.