جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، له كۆتای مانگی ئایار چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به فه‌رمی ددان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا ده‌نێن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت به‌مدواییه جامایكا به فه‌رمی فه‌له‌ستینی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ناساند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان، جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیدا له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه، مژده خۆشه‌كه‌ی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان
ڕاگه‌یاند، له كۆتایی مانگی داهاتوو، چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به فه‌رمی ددان به مافه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستیندا ده‌نێن و وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌یناسێنن.
لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە کار بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستینی دەکرێت
ئێسته داكۆكیكردنی جیهانی بۆ ناساندنی فه‌له‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، جامایكا ددانی به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا نا وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌هۆی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی ئیسرائیل و كوشتنی زۆر له سڤیله‌كانی كه‌رتی غه‌زه، ئێسته دنیا مه‌یلی به‌لای فه‌له‌ستیندا گۆڕاوه و قورسایی هێرشه‌كانی ئیسرائیل وای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، ددان به مافه‌كانی فه‌له‌ستیندا بنرێت.