سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا رای گه‌یاندووه، گواستنه‌وه و فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی ھه‌موو شوێنێكی ناو سنووری ماسته‌رپلانی شاری سلێمانی، ئه‌ركی شاره‌وانییه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان به گشتی و چێشخانه و ڕێستۆرانت و هۆتێل و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و پێشه‌نگاكان و سه‌رجه‌م دوكانداره‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كات، كه گواستنه‌وه و فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی ھه‌موو شوێنێكی ناو سنووری ماسته‌رپلانی شاری سلێمانی، ئه‌ركی شاره‌وانییه، جگه له‌و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێییانه‌ی كه ھای كۆستن و ھه‌ندێك شوێنی دیاری كرا‌و.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، له‌به‌رانبه‌ردا تاكه لایه‌ن كه مافی وه‌رگرتنی پاره‌ی كرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی هه‌یه، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ژماره (126)ساڵی (2017) تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی خۆڵ وخاشك، به‌شی داھاتی شاره‌وانییه، هیچ كۆمپانیا و لایه‌نێك مافی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی نییه.