به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاژانسی THW ئه‌ڵمانی، سه‌نته‌ری كۆگای سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به نوێترین دامه‌زراوه‌ی دیجیتاڵی كرایه‌وه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ڕای گه‌یاند، سوپاس بۆ وه‌زیری ناوخۆ بریاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری لۆجیستی كۆگا سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان داوه، به پاڵپشتی ئاژانسی THW ئه‌ڵمانی دورستكراوه، داوه.
زیاتر گوتی، سه‌نته‌ره‌كه، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه چه‌ندان خولی ڕاهێنان بۆ كاره‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كی نوێیه پێویستی به ده‌ستی هاوكاری هه‌یه.
سروه ڕه‌سووڵ له ناوه‌ندی هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كان ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی كۆگای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دامه‌زراوه‌كردن و سیسته‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان.
زیاتر گوتی، ئه‌مه ته‌نیا كۆگایه‌كی ئاسایی نییه، به‌ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سیسته‌مێكی دیجیتاڵی بۆ به‌كارهێنانی دامه‌زراندووه هه‌موو كۆگاكان به‌سراونه‌ته‌وه پێكه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ