ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوو داوای کردبوو لە بەرانبەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، حەماس 40 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکات، بەڵام ئێستە داواکارییەکەیان کەم کردووەتەوە و تەنیا ڕادەستکردنەوەی 33 دیل بەسە بۆ ئەوەی تەلئەبیب شەڕ ڕابگرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 29ی نیسان پێگەی ''
نیویۆرک تایمز'' بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل سازشی لەسەر ژمارەی ئەو دیلانە کردووە کە داوای لە حەماس کردبوو ئازادیان بکات، ئێستە ئیسرائیل ڕادەستکردنی 33 دیلی لە لایەن حەماسەوە بە مەرج داناوە بۆ دەست پێ کردنەوەی پڕۆسەی ئاگربەست.
ناکۆکی بەردەوامە لەبارەی ماوەی ئاگربەستەکە
سەرەڕای ئەوەی کە ئیسرائیل سازشی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی داواکراوی دیلەکان کردووە، بەڵام هێشتا ناکۆکی بەردەوام هەیە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لەبارەی کاتی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل داوای ماوەیەکی دیاریکراو دەکات بۆ ئاگربەست، ئەمە لە کاتێکدا حەماس دەیەوێت ئاگربەستەکە سەرانسەری بێت و سوپای ئیسرائیل لە غەزە بکشێتەوە.
ماوهی حهوت مانگه شهڕی غهزه درێژهی ههیه، ئهمهیش دوای هێرشی حهماس بۆ سهر ئیسرائیل و كوشتنی ههزار و 200 ئیسرائیلی و گرتنی 249 كهس، له دوای هێرشهكهی حهماس، ئیسرائیل هێرشێكی پێچهوانهی بۆ سهر تهواوی كهرتی غهزه دهست پێ كرد كه تا ئێسته 34 ههزار فهلهستینیی كوشتووه، گفتوگۆکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە قاهیرە درێژەی هەیە و نێوەندگیرەکان لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست گەشبینن.