دامه‌زراوه‌ی میدیایی مۆجۆ كورد له سلێمانی، په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاندووه، بیری توندڕۆیی مه‌دخه‌لی رێگه‌نادات كار بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا دامه‌زراوه‌كه نووسیویه‌تی، ئێمه ده‌مانه‌وێ به له‌به‌رچاوگرتنی فكرییه نه‌رمه‌كان و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌رده‌وام بین و كاری پڕۆفیشناڵانه‌ی میدیایی بكه‌ین، به‌ڵام بیری توندی مه‌دخه‌لی ڕێگه نادات.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ڕاگرتنی په‌یجه‌كانمان و لێدان و سزا له‌لایه‌ن ئه‌وان و به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز، ئێسته‌ش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی و سكاڵای یاسایی ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێ سه‌رقاڵمان بكه‌ن و ڕامانگرن.
له كۆتایشدا ده‌ڵێن، ئێمه به‌رده‌وامین و هیچ سزایه‌ك ڕای نه‌گرتووین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان هاوكارمان بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئیرهابه ترسناكه ئه‌لیكترۆنییه ببینه‌وه.
ئه‌وه لە كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دامه‌زراوه و رۆژنامه‌نووسێكی تری سلێمانی رایان گه‌یاند، سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی، له‌لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت كه له سلێمانی ده‌رده‌كرێن.