ماك ماسته‌ر جه‌نه‌راڵ و به‌رپرسی باڵای پێشووی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئێران نانی كوشتنی گیانی عه‌ره‌به‌كانی فه‌له‌ستین ده‌خوات، به لای تارانه‌وه ئاساییه هه‌موو عه‌ره‌ب ببنه قوربانی له پێناو زاڵبوونی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ئایار، ماك ماسته‌ر چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ''
سكای نیوز'' ئه‌نجام دا و تێیدا داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، ڕاستیی دۆخه‌كه له شه‌ڕی غه‌زه ببینێت، ماسته‌ر مه‌به‌ستێتی بڵێ، ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌كات نه حه‌ماسه و نه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ئێران ده‌ستی له پشت هه‌موو كێشه و شه‌ڕ و بارگرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، وەک ماستەر دەڵێ، به لای ئێرانییه‌كانه‌وه ئاساییه نه‌ك ته‌نیا 34 هه‌زار فه‌له‌ستینی ببنه قوربانی، به‌ڵكو هه‌موو عه‌ره‌ب بمرێت، تاران به خه‌یاڵیدا نایه‌ت و گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌ره‌وپێش ببەن.
ئامانجی سەرەکی ئێران وەدەرنانی ئەمەریکایە لە ناوچەکە
ماك ماسته‌ر دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئێران درێژه به شه‌ڕ ده‌دات و ئامانجی سه‌ره‌كییان بریتییه له وه‌ده‌رنانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و كۆتاهێنان به هه‌ژموونی واشنتن، له به‌رانبه‌ردا لاوازبوونی ئیسرائیل و سه‌رخستنی هه‌ژموونی شیعی له هه‌رێمه‌كه، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی تاران ببێته‌وه و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان ئێرانه.
له پرسی ئه‌وه‌ی كرده‌ی سه‌ربازی له ناو ئێران چاره‌سه‌ره یان ئامرازی تر هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران؟ ماسته‌ر گوتی، مه‌رج نییه هه‌نگاوه‌كان سه‌ربازی بن، به‌ڵكو ده‌توانرێت ئێران له په‌لوپۆ بكرێت له ڕێی ئابڵۆقه‌ی سه‌ختی ئابووری، هێشتا چه‌ندان ده‌رگا بۆ ئێران کراوەن تا ئابوورییه‌كه‌ی هه‌ره‌س نه‌هێنێت، پێویسته هه‌موو ئه‌و ده‌رگایانه به‌سه‌ر تاران‌دا هه‌ڵبه‌سترێت.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه شه‌ڕ غه‌زه به‌رده‌وامه و زۆر له شاره‌زایانی سه‌ربازی داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ به‌گژی ئێران‌دا بچنه‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕه‌كه و هه‌موو كێشه‌كان ئێرانه.