دوو منداڵ لە رووبارێكی باشووری عێراق دەخنكێن

:: PM:03:25:02/05/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق ئەمڕۆ رای گەیاند، دوو منداڵ كە بە مەلەكردن چوونەتە ناو رووبارێكی سنووری پارێزگاكە، هەردووكیان خنكاون.

پێگوەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، هەردوو منداڵەكە كە بۆ مەلەكردن چوونەتە ناو رووبارێكی شارۆچكەی حەی جنووبی شاری كووتی سەربە پارێزگاكە، هەردووكیان خنكاون و گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەكە زیاتر روونی كردووەتەوە، یەك لە منداڵەكان تەمەنی تەنیا 10 ساڵە و لە پۆلی پێنجی سەرەتاییە، ئەوی تریشیان تەمەنی 11 ساڵە و لە پۆلی شەشە. بەڵام ئاماژە بەوە نەدراوە كە منداڵەكان چیی یەكتر بوون یان ناویان ئاشكرا نەكراوە.

دواتریش ئاماژەی بەوە داوە كە لە دوای خنكانی منداڵەكان، هەندێك هاووڵاتی توانیویانە تەرمەكانیان لەناو رووبارەكە دەربهێنن و ئێستەیش بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی، بۆ پزیشكی داد گوازراونەتەوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د