مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کامەران خەفاف پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆك وەزیران:
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف) م پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان