بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵێك مامۆستای ناڕازی نزیك له هێزه ئیسلامییه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاریی دژه‌كانی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی كوردستان، كێشه بۆ رێككه‌وتنه‌كان دروست بكه‌ن و ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر گرفتی بۆ دروست بكرێت، بۆیه كه بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڕواته به‌غدا كه‌تنێك ده‌نێته‌وه.
ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ری ڕاوێژكار، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كرد، هه‌موو ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پرسه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا، بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، سوودانی پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی به ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تێكی تر ده‌جووڵێته‌وه به‌ناوی حزبێكی كوردییه‌وه، نایانه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هێز ببێت، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان بكه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو ڕێیه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك به‌كرێگیراو به‌كار ده‌هێنرێت بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی كوردستان و عێراق.
ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه بگرێت
دكتۆر ڕێبین سه‌لام شاره‌زای ده‌ستوور، به "وشه"ی ڕای گه‌یاند، ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه بگرێت، ئۆپۆزسیۆنی كوردستان كه ئێسته بافڵ تاڵه‌بانی خۆی به سه‌ركرده‌یان ده‌زانێت، چاره‌سه‌ری پێ نییه، كار ده‌كات بۆ لێدان له ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات، له ژێر ناوی مامۆستای ناڕازی و یه‌كێتی و دژ به حكوومه‌ت مۆدێلێكی ئیفلیجی پێشكه‌ش كردووه، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات نییه، له كێبه‌ركێكی دیموكراسیدا ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، هه‌موویان ئه‌جێندای زه‌قی وڵاتانی دژن له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی كوردستان، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان تێبگه‌یه‌نرێت ئه‌مانه له ژێر ناوی یه‌كێتی و مامۆستای ناڕازی و ئیسلامییه‌كان، هه‌موو یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش تێكدانی حوكمڕانیی كوردستانه.
كاوه دێكۆنی به‌رپرسی ناوچه‌ی خورماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، چوونی شانده‌كانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له ناوخۆ به به‌یت و بالۆره‌ی دوژمن كار ده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی ماف و شایسته داراییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له سه‌رانی شیعه له پشتی ئۆپۆزسیۆن دژی خه‌ڵكی ئێمه ده‌جووڵێنه‌وه، شانده‌كانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كاغه‌زی چاره‌سه‌ر واژوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناحه‌زانی ناوخۆ به‌رنامه‌ی خیانه‌ت و له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و لاوازكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ نه‌یارانمان هه‌نگاو ده‌نێن له ژێر ناوی جۆراوجۆر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.