سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران راگه‌یاند و گوتی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییهكانه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی راگه‌یه‌نراو ئه‌مڕۆ گه‌یشته تاران و بڕیاره كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گەورە بەرپرسەكانی ئه‌وێ بكات.
فه‌وزی ھه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زانیاری به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دا و گوتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان جار به شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشتی تاران كراوه، دۆخه‌كه ئێسته گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه بكرێت.
هه‌ریری بڕوای وایه، كه چۆن له‌گه‌ڵ توركیا باشترین پێوه‌ندی هه‌یه، ده‌بێت هه‌مان ئاراسته له‌گه‌ڵ ئێران هه‌وڵ بده‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت "ئامانجی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیانه له هه‌موو بواره‌كاندا".
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه "ئێمه هه‌رگیز ناهێڵین هیچ مه‌ترسییه‌ك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكرێته سه‌ر ئێران، توركیا و سووریا."
له ساڵی 2019وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌چووه‌ته تاران، ئه‌مڕۆ له پێشوازی ئه‌ودا له تاران ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا و پێده‌چێ ئه‌و وڵاته‌یش تینوی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.