دوای چه‌ندان ساڵ كاركردنی كارگه‌یه‌كی ماده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری سلێمانی ئاشكرابوو، ئه‌و كارگه‌یه چه‌ندان جۆری ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌رهه‌مهێناوه و ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه سنووره‌كه ببێته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
له كاتێكدا ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵك و به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێن و سزاده‌درێن، به‌ڵام هه‌ر له سنووره‌كه‌دا و له ژێر ده‌سه‌ڵات و كاری ئه‌و ده‌زگایه، كارگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بووه و ره‌نگه هه‌ر له‌وێوه بۆ ته‌واوی شاره‌كان و ناوچه‌كانی تر گوازرابێته‌وه، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان كه‌س تێوه‌گلابن و سه‌رووماڵی خۆشیان دانابێت.
بوونی كارگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆخۆی هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌زاران كه‌س له‌و رێگه‌یه‌وه بووبنه به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هۆكارێكیشه بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمهڵگاو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان و ئالووده‌بوونی گه‌نجان و كه‌سانی تر، كارگه‌كه‌ش له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرا بووه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كردووه، كارگه‌كه له مه‌یدانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و180 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدابووه.
ئه‌م كارگه‌یه چۆن دامه‌زراوه كێ خاوه‌نێتی چۆن له‌دره‌وه‌ی ئاگایی ده‌زگای ته‌ناهیی پارچه‌كانی هاورده كراوه
ئه‌مه گه‌وره‌ترن و مه‌ترسیدارترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك و كریستاڵه، ئه‌و ئامێرانه‌ی له كارگه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، ئامێری تایبه‌تن به‌دروستكردنی ماده‌ی كریستاڵ و حه‌پی كیبتاگۆن، هه‌روه‌ها ماده‌ی خامی دروست كردنی تلیاك و كریستاڵ لهكارگهكهدایه.
ئه‌وه‌ی گومانی لای هاووڵاتییان دروستكردووه، ئه‌م كارگه چۆن دامه‌زراوه كێ خاوه‌نێتی چۆن له‌دره‌وه‌ی ئاگایی ده‌زگای ته‌ناهیی پارچه‌كانی هاورده‌كراوه، چه‌ند وه‌خته ئه‌م كارگه تلیاك به‌رهه‌م ده‌هێنێ و كار ده‌كات چۆن پێی نه‌زانراوه، ده‌زگای ئه‌منی به‌گرام تلیاك له‌هه‌ر شوێنێكا بشاردرێته‌وه ئاشكرای ده‌كات و ده‌ستگیری ده‌كات خێره ئه‌م كارگه تلیاك به‌رهه‌مده‌هێنێ ئێوه لێی بێ ئاگان تا ئه‌وكاته‌ی ده‌زگای ئه‌منی عێراق له‌سوریاوه زانیاری پێ ده‌گات و موتابه‌عه‌ی ده‌كات و دێن ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌كه‌دا ده‌گرن.
محه‌مه‌د فاتح توێژه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كاتێك پیاوی ماڵ په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ماده‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌هێنێت له هه‌موو رووێكه‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا كێشه به‌دوای خۆی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ جیابوونه‌وه، ماده‌كه بۆ كۆمه‌ڵگا زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌بڕێكی زۆر ئه‌و ماده‌یان تێدایه ببینن كه چی دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه.
باسی له‌وه كرد، زیانه‌كانی زۆرن، كاتێكیش به‌رهه‌مبهێنرێت جیاوازه له‌وه‌ی كه هاورده بكرێت، ئه‌مه ده‌كرێت له داهاتوو زیانه‌كانی زۆرتربوایه، به‌ڵام باشی له‌وه‌بوو ئێسته ئاشكرابووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، رووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مادده‌ی هۆشبه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كۆمهڵگاو تاكه‌كانه، تاك به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌بات.
رابه‌ر ره‌حیم شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ر خۆی كارێكی نایاسایی و به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه كراوه، بوونی كارگه له هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌ك به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسا و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگایه و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مه مه‌ترسیداره بۆ كۆمه‌ڵگا، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت، جاران ماده‌كه هاورده ده‌كرا چه‌ند مه‌ترسیداربوو، چه‌ند خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه گیرۆده ده‌بوون، ئێسته له وڵاته‌كه به‌رهه‌مبێت ئه‌مه به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ت بێ.
باسی له‌وه‌شكرد، یاسا سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردووه كه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی به‌رهه‌می ده‌هێنن و بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی تێكچوونی كۆمه‌ڵگا، ناكرێت ئه‌وه به ئاسان وه‌ربگیرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مادده‌یان قه‌ده‌غه‌كردووه، كه‌واته ده‌بێت بكه‌رانی سزابدرێن.