ئاشكرا بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه، هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ ترسی لای به‌رپرسه باڵاكانی ئیسرائیل دروست كرد، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی فیشه‌ك به ئیسرائیل، بریتییه له ڕێگریكردن له ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح.
دوو به‌رپرسی باڵای ئیسرائیل به پێگه‌ی ''
ئاكسیۆس''ی ئه‌مه‌ریكییان ڕاگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا داوای له ئیسرائیل كرد، ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌یدات به سوپای ئیسرائیل، به ڕه‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كار بهێنرێت، هه‌روه‌ها له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا ئیسرائیل واژووی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه دڵنیاییه‌كه كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، له هه‌فته‌ی ڕابردوو به دواوه ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه، به‌ڵام كۆشكی سپی ئاماده نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، ڕاگرتنی فرۆشتنی فیشه‌ك به ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ترسی له‌وه‌یه سوپای ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌زه، كه سڤیلێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێن و ژماره‌یان له ملیۆن و نیوێك زیاتر.
ئیسرائیل بڕیاری هێرشکردنە سەر ڕەفەحی داوە
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كرد، سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆیی له خان یونس جێبهێڵن، پلانه‌كه له به‌شی یه‌كه‌میدا، 100 هه‌زار كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حه‌وه ده‌گوازێته‌وه به‌ره‌و شاری خان یونس كه پێگه‌یه‌كی مرۆیی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی ڕۆژئاوا له كاتی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌رگرییان له ئیسرائیل كرد و مووشه‌ك و درۆنه ئێرانییه‌كانیان خسته خواره‌وه، دوێنێ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، له هۆڵۆكۆست كاتێك ئیسرائیلییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كران، ''هیچ كه‌سمان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، بۆیه ته‌نیا خۆمان به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌س به‌رگریمان لێ ناكات، ئه‌گه‌ر پێویست بكات به ته‌نیا بین، به ته‌نیا ده‌بین''.
بلینکن و نەتەنیاهۆ بۆتە دەمەقاڵەیان
ئه‌م گوتانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ دوای ئه‌وه دێت، له سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به نه‌ته‌نیاهۆی ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوازێك پاڵپشتی له ئیسرائیل ناكات له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، بلینكن و نه‌ته‌نیاهۆ گه‌یشتوونه‌ته ئاستی له یه‌كتر تووڕه‌بوون.
ئه‌نتۆنی بلینكن به نه‌ته‌نیاهۆی گوتووه، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به شێوازی ئاشكرا و به فه‌رمی ڕای به‌گه‌یه‌نێت، دژی هێرشه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره به پێوه‌ندی نێوان ته‌لئه‌بیب و واشنتن ده‌گه‌یه‌نێت.