میسر هۆشداری دەدات و ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلەی لەبارەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بڵاو کردەوە، میسر پێی وایە هێرشکردنە سەر ڕەفەح مەترسی کارەساتی مرۆی دروست دەکات.
ئەمڕۆ دووشەم شەشی ئادار ئاژانسی ''
ڕۆیتەرز'' بڵاوی کردەوە، میسر بە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح نیگەرانە و بۆ ئەم پرسەش بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە، میسر پێی وایە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح مەترسی قەیرانێکی گەورەی مرۆی لێ دەکەوێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی میسر داوایەکی بە پەلە ئاراستەی ئیسرائیل دەکات و ڕێنوێنی دەکات، بە هیچ جۆرێک بیر لە هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح نەکاتەوە، چونکە قەیرانێکی گەورەی مرۆی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
جێگەی باسە ئەمڕۆ ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كرد، سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆیی له خان یونس جێبهێڵن.
کەمێک پێش ئێسە و لە دوای ئەمەریکا، فڕه‌نسا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی ئاماده‌كارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح هاته ده‌نگ، فڕه‌نسا پێی وایه هێرشه‌كه ده‌بێته هۆی به زۆره‌مله ئاواره‌كردنی سڤیله‌كان و تاوانی جه‌نگ.
یەکێتی ئەوروپا هۆشداری لەبارەی سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆی دەدات
هەروەها سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا ڕای گەیاند، هێرشکردنە سەر ڕەفەح لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە جێی قبووڵکردن نییە و قەیرانی مرۆی لە ڕێگەیە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە کۆتا پەیامی ئەمەریکا بداتە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، هەروەها ناڕەزایەتی ئەمەریکا لە بەرانبەر هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح دەرببڕێت، ئەمەیش دوای ئەوەی، ئاشكرابوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح.