شا عه‌بدوڵا پاشای ئوردن له نامه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌دا، داوا له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ڕێ به ئیسرائیل نه‌درێت هێرش بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ئایاری ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، شا عه‌بدوڵا به جۆ بایدنی ڕاگه‌یاندووه، هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێ، كێشه‌كه له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئاگادارییهكانی بایدن بۆ ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشه‌كه، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل ئه‌م به‌یانییه هێرشێكی سنوورداری كرده سه‌ر ڕه‌فه‌ح و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
شا عه‌بدوڵا داوای له هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، پێكه‌وه دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح بوه‌ستنه‌وه، یه‌كێكی تر له لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شای ئوردن له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح، بریتییه له‌وه‌ی شه‌ڕی ڕه‌فه‌ح ته‌واوی ناوچه‌كه تێكده‌دات، هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕی ڕه‌فه‌حه‌وه پێكدادانه‌كه له غه‌زه ده‌رده‌چێت و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی دنیا، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل، هێرشی كرده سه‌ر ڕه‌فه‌ح و سێ تونێلی له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی شاره‌كه له نێوان میسر و كه‌رتی غه‌زه دۆزیوه‌ته‌وه و مه‌رزه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.