لە باكوری كوردستان هێرشی چەكداری كرایە سەر دەم پارتی

:: AM:10:15:08/05/2024 ‌
لە شاری رحای باكوری كوردستان، هێرشی چەكداری كرایە سەر نووسینگەی دەم پارتی و پۆلیس دەڵێت، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی ئایار، لە شارەدێی بێرەجیكی سەربە رحای باكوری كوردستان، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر نووسینگەی دەم پارتی.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، لە هێرشەكەدا 14 فیشەك ئاراستەی باڵەخانەی نووسینگەی دەم پارتی كراوە، بەڵام هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا شووشەی پەنجەرەی نووسینگەكە شكاوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تیمەكانی پۆلیس و هێزە تەناهییەكانی ئەو پارێزگایە، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەست پێ كردووە و لە هەوڵەكانیان بۆ گرتنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە بەردەوامن.




وشە - سۆران عەزیز