ئەو كەسەی كچی خوشكەكەی كوشت لە سێدارە دەدرێت

:: PM:05:47:08/05/2024 ‌


لە عێراق رۆژانە تاوانی قێزەون ئەنجام دەدرێت و بەشێكی زۆری ئاشكرا ناكرێت، زۆرینەی قوربانیانیش ژن و كچ و منداڵن، سەرچاوەی تاوانەكانیش لە دۆخی خراپیی ئابووری و دارایی و بژێوی سەرچاوە دەگرێت، كە وا دەكات زۆرێك پەنا بۆ مادەی هۆشبەر و توندوتیژی ببەن و هەست بە قێزەونیی تاوانەكانیان نەكەن، وەك ئەوەی لە پارێزگەی نەجەف رووی دا.

سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای نەجەف ئاماژە دەكات كە دادگای تاوانەكانی ئەو پارێزگایە سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێك دەركردووە كە هەستاوە بە كوشتنی كچی خوشكەكەی.

بەپێی سەرچاوەكە، دادگای تاوانەكانی نەجەف فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردووە بە تۆمەتی كوشتنی كچەخوشكێكی بە لێدانی 15 چەقۆ لە ناوچەی جیاواز لە جەستەی، دوای ئەوە بانگەشەی كردووە كە سەگی بەرەڵا وایان لێی كردووە.

رووداوەكە مانگی رابردوو لە ناوچەی میلاد لە ناوەڕاستی نەجەف رووی داوە، سزاكەش بەپێی بڕگەكانی مادەی 406ی یاسای سزاكانی عێراق ژمارە 11ی هەمواركراوی ساڵی 1969 دەركراوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل