گیراوه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌

:: PM:03:29:15/05/2017 ‌

بۆ ڕێگری له‌ گه‌شه‌كردن و ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری شێرپه‌نجه‌، ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی دژه‌ ئاوسانیان تێدایه‌ زۆر گرنگ و به‌هێزن، تا به‌ر له‌ شێرپه‌نجه‌ بگرن، پزیشكان و پسپۆران له‌و ڕووه‌وه‌ جۆره‌ گیراوه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ ده‌جه‌نگێ و كۆڵ نادات تا له‌ناوی ده‌بات.

ئەو گیراوەیە یەكێك لە پێكهێنەرەكانی بریتییە لە زەردەچەو  بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانیشی بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە، شارەزایان دەڵێن،  زەردەچەو دژی هەڵئاوسان و هەوكردنە و دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە، بە یەكێك لە دەرمانە گرنگەكانیش دادەنرێت لە دنیای دەرمانسازیدا. بەپێی ئەو توێژینەوە زۆرانەی كە لەسەر نەخۆشییەكانی شێرپەنجە كراوە  ئەوەیان دەستنیشان كردووە كە كۆركۆمین كاریگەری دەخاتە سەر ماددە كیمیایییەكان و  بۆ وەستانی خانە شێرپەنجەیییەكان بەكار دەهێنرێت، چونكە توانایەكی بەهێزی بۆ كۆتاییهێنان بە خانە شێرپەنجەیییەكانی هەیە لە تەشەنەكردن و گەشەكردنیش شێرپەنجە دەوەستێنێت.

شارەزایان دەڵێن، زەردەچەو كاریگەری زۆریشی لە سەر شێرپەنجەی مەمك، ریخۆڵە، گەدە، خانەكانی پێست هەیە، جگەلەوە بۆ جۆرەكانی تری شێرپەنجەش كارا و بەهێزە تا لەناویان ببات، بەتایبەت شێرپەنجەی  كۆڵۆن ، پرۆستات ، هێلكەدان لەگەڵ خانەكانی مێشك.
پێكهاتەیەكی تری گیراوەكە بریتییە لە بیبەری ڕەش، هاوشێوەی زەردەچەو بڕێكی زۆر مادەی كۆركۆمینی تێدایە و چالاكییەكانی نێو جەستە زۆر خێرا دەكات بە جۆرێك دەگاتە دوو هەزار لە سەد، بەمەش مادە زیانبەخشەكان لەناو دەبات و كاریگەرییەكانی كەم دەكاتەوە.

زەیتی گوێز هیند، ئەو شلەیە زۆر گرنگە ئەگەر لەگەڵ زەردەچەو بەكاربهێنرێت واتە تەواوكەری یەكترن، چونكە زەردەچەو چەوری دەتوێنێتەوە مانای وایە توانای توانەوەی ئەو چەورییەی هەیە كە لە ریخۆڵەكاندا كۆ دەبنەوە، بۆ ئەوەی بەئاسانی بە موولولەكانی خوێندا بڵاو ببێتەوە. هەروەها زەیتی گوێز هیند دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید و كاریگەرییەكی باش لەسەر نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان دروست دەكات.

گیراوەی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان
ئەم گیراوەیە لە لایەن دكتۆر Dr. Carolyn Anderson پەسەندكراوە بۆ وەستانی جۆرە جیا جیاكانی شێرپەنجە و لە قۆناغە جیا جیاكان كەڵكی لێ وەردەگیرێت.
پێكهاتەكان:
 كەوچكێك لە زەردەچەوی ئەندامی.
نیو كەوچك زەیتی گوێز هیند.
_ نیو كەوچك بیبەری ڕەشی هاڕاو.

چۆنیەتی بەكارهێنانی :
هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بەیەكتر دەكەین بە شێوەیەك تا یەك دەگرن بە باشی، دواتر تێكەڵی پەرداخێك ئاو یان چا پاشان خواردنی یەك جار لە رۆژێكدا بە سكی بە تاڵ واتە پێش خواردنی نانی بەیانی، سوودی لێ وەردەگیرێ و بۆ لەنابردنی خانە شێرپەنجەییەكان بەكاردەهێنرێ.

سەرچاوە/getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد