توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه بوون وه‌ك ئه‌نفلۆنزا، هه‌وكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه، هه‌وكردنه‌وه‌ی سییه‌كان، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتره له هه‌ر كه‌سێكی تر.
"گۆڤاری "ئینته‌رناڵ میدیسن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، توێژه‌رانی زانكۆی سیدنی له ئوسترالیا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نۆره‌ی دڵ هه‌یه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان ده‌ری خستووه، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه بوون، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ، 17 هێنده‌ی كه‌سێكی تر زیاد ده‌كات.
"جێفری تۆفله‌ر" پسپۆڕ و پزیشكی دڵ له زانكۆی سیدنی و نه‌خۆشخانه‌ی "ڕۆیاڵ نۆرس شۆر هۆسبیتاڵ" كه سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌م ئه‌گه‌ری تووشبوونه به جه‌ڵته، له ڕۆژانی یه‌كه‌می تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه دروست نابێت، به‌ڵكو دوای ته‌واوبوونی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ورده ورده زیاد ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 578 نه‌خۆش كرد كه هه‌موویان جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دابوون، ده‌ركه‌وتبوو 38%ی ئه‌وانه پێشتر نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌یان هه‌بووه.
"دكتۆر تۆماس باكلی" ئه‌ندامی ئه‌و ستافی توێژینه‌وه‌یه و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی زانستی په‌رستاری له زانكۆی سیدنی گوتی، زۆر گرنگه هه‌موو كه‌س كوتانی دژ به ئه‌نفلۆنزای لێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه و هه‌وكردنه‌وه‌ی سییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوونی به جه‌ڵته‌ی دڵ، لاواز ببێت.