قه‌شه‌یه‌ك ویستی لاسایی عیسا بكاته‌وه‌ تیمساح خواردی


قه‌شه‌یه‌ك له‌ وڵاتی زیمبابۆی له‌ ئه‌فه‌ریقا، ویستی بۆ گوێگرانی كه‌نیسه‌كه‌ی بسه‌لمێنێ كه‌ چۆن عیسا به‌سه‌ر ئاودا ڕۆیشتووه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو بكات، سێ تیمساح هێرشیان كرده‌ سه‌ر و پارچه‌ پارچه‌یان كرد.

ڕووباری "Crocodile River" واته‌ ڕووباری تیمساحه‌كان، ناسراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ زۆرترین ئاژه‌ڵ تێیدا، ئه‌و گیانله‌به‌ره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م قه‌شه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌بیری كردبێت كه‌ پێویسته‌ ئاگه‌داری خۆی بێت كاتێك نزیكی ده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی "Zimbabwe Today" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، قه‌شه‌یه‌ك به‌ ناوی "جۆناسان مسێتوا" نه‌یتوانی هاوشێوه‌ی عیسا، به‌ پێ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووباره‌دا بڕوات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و شوێنه‌ی ده‌بوو بپه‌ڕێته‌وه‌، زۆر كورت بووه‌ و سێ تیمساح هێرشی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر و پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كه‌ن.

وه‌ك له‌ ئینجیلدا هاتووه‌، عیسا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه‌ په‌یامی پێیه‌ و ده‌توانێ ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توانای مرۆڤه‌، له‌سه‌ر ئاودا په‌ڕیوه‌ته‌وه‌.

قه‌شه‌كه‌، یه‌كشه‌می ڕابردوو له‌ كاتی گوتاری هه‌فتانه‌دا ویستوویه‌تی ئه‌م سیناریۆیه‌ بۆ هاوئاینه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، 



سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعه‌ربییه‌



وشە - كوردۆ شابان


PM:04:49:16/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 13805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌