وه‌رزشكردن سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، كه جیا له‌وه‌ی له‌شولارێكی رێكت پێ ده‌به‌خشی، ته‌ندروستییه‌كی باشیشت ده‌داتێ، بۆیه شاره‌زایانی وه‌رزش و ته‌ندروستی و پزیشك و شاره‌زایانی خۆراك هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، به‌ڵام بۆ هه‌ر مكه‌سێك جۆر و شێوازی جیاوازی وه‌رزش هه‌یه.
مامۆستا گه‌یلانی ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاتی وه‌رزشكردن زۆر گرنگه و وه‌رزشوان گرنگی پێ بدات، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه، روونی كرده‌وه، وه‌رزشكردن زۆر به سووده بۆ له‌شێكی ته‌ندروست، چونكه ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گیرانی لووله‌كانی خوێن، هه‌روه‌ها سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه.
باشترین كاته‌كان بۆ وه‌رزشكردن ئه‌م كاتانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌یانیان زوو پێش ژه‌می خۆراك، باشترین و نموونه‌ترین كاتی وه‌رزشه بۆ ڕزگاربوون له كالۆری له‌ش و توانه‌وه‌ی چه‌وری، وه‌رزشكردن له‌و كاته‌دا ده‌بێته هۆی خێراكردنی كرداری هه‌رس به‌ڕێژه‌ی %20 پێش ژه‌می خۆراكی به‌یانیان.
2- وه‌رزشكردن پێش ژه‌مه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و دابه‌زاندنی كێش به خێرایی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزش پێش ژه‌می خۆراك هۆكارێكه بۆ باشبوونی باری ده‌روونی و چالاكبوونی له‌ش.
3- كاتی دوای نیوه‌ڕۆ یه‌كێكه له كاته باشه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزش، چونكه ماسولكه‌كانی له‌ش له باشترین باردایه و چالاكن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ژه‌مه خۆراكی به‌یانی و نیوه‌رۆ له‌ناو گه‌ده‌دایه، بۆیه باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكه‌كان هه‌رس بكرێت و چه‌ورییه‌كانی بسووتێنرێ كه باشترین یارمه‌تیده‌ره بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری.