گەشتی ئاسمانی سلێمانی دیمەشق دەست پێ دەکات

:: PM:02:05:18/05/2017 ‌


بەهۆی شەڕی ناوخۆیی و کوشتنی هاوڵاتیانی سووریا لە لایەن سوپای ئەسەدەوە، زۆربەی وڵاتانی جیهان گەشتەکانیان بۆ دیمەشق راگرتووە و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش رای دەگەیەنێت، لە سبەینێوە گەشتی راستەوخۆی دیمەشق سلێمانی دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار مایۆتاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی یەکەم گەشتی نێوان سلێمانی دیمەشق راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بڕیارە سبەینێ هەینی گەشتی نێوان دیمەشق بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام بدرێت و گەشتەکانیش راستەوخۆ دەبن، واتە لە دیمەشق بۆ سلێمانی.

دووپاتی دەکاتەوە، تا ئێستا دیار نییە کۆمپانیاکانی فڕکەوانی ئیرە ئەو کارە دەکەن، چاوەڕێ دەکەین خۆیان بێنە ناو کارەکەوە، دەربارەی نرخی ئەو گەشتە گوتی، جارێ نازانین چەند دەبێت. بەڵام پێشتر ئاماژە بەوەکرابوو گەشتی نیوان دیمەشق و هەرێمی کوردستان 150 دۆلار دەبێت.

سلێمانی/هۆشیار عەلی



وشە - هیدایه‌ت جان