چۆن مێشكت بەهێز دەكەیت و رووبەڕووی لەبیرچوونەوە دەبییەوە؟

:: PM:07:54:18/05/2017 ‌

زۆرێك بەدەست كێشەی لەبیرچوونەوە دەناڵێنن كە شتێكی بێزاركارە، بۆیە ئەوان بەدوای رێگەیەكی باش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەگەڕێن بۆ چالاككردنەوەی یادەوەری و توانای بیرهاتنەوەیان، بۆیە ئەوەی خوارەوە چەند گیایەكی سروشتین كە زیانی لاوەكەیان نییە و دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت بۆ ئەو مەبەستە.

-جینسینگ، ئەو گیایە چینییە بەوە جیا دەكرێتەوە كە سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، ئەو یارمەتی چالاككردنی مێشك دەدات لە رێگەی هاندانی سووڕی خوێنەوە بەوەی خۆراك و ئۆكسیجینی زیاتر دەگاتە مێشك و بەو شێوە دەبێتە هۆی باشتركردنی توانای بیرهاتنەوە.

-نەعنای سەوز، كار بۆ لابردنی شەكەتی و ماندووبوونی دەروونی دەكات، چونكە گەڵای نەعنای سەوز بەوە جیا دەكرێتەوە كە چەندان جۆر پێكهاتەی كیمیایی تیادایە كە كار بۆ چالاككردنی مێشك و یادەوەری دەكەن، بۆیە رێنوێنی خواردنی رۆژانەی نەعنا دەكرێت و بۆ ماوەی دوو هەفتە.

-فانیلیا، ئەو رووەكە بۆنێكی كاریگەری هەیە و زۆر چالاككارە بۆ مێشك و توانای یادكردنەوە بەهێز دەكات، بۆیە رووەكەكە بكوڵێنە و بۆنەكەی هەڵمژە.

-رووەكی مەرمییە، ئەوەشیان بۆندارە و بەزۆری بەشێوەی بەهارات و هاڕڕاو بەكار دێت و لە چێشت دەكرێت، ئەوەیان یارمەتی هێوركردنەوەی دەمارەكان و زیادكردنی توانای یادكردنەوە و نەهێشتنی رارایی دەدات.

-سیر، توێژینەوەكان دەریان خستووە كە كار لەسەر نەهێشتنی چەوری نیشتووی ناو لوولەكانی خوێن دەكات و ئەوەش وا دەكات خوێنی زیاتر بگاتە مێشك.

-زەعتەری كێوی، ئەوەشیان رووەكێكی بۆندارە كە بێجگە لە پێدانی چێژی خۆش بە خواردن، خوێن پاك دەكاتەوە و ژەهرەكان لا دەدات و دژە هەوكردنیشە و مێشك بەهێز دەكات.

-رۆزماری، ئەوەشیان چێژێكی خۆشی هەیە و مێشك بەهێز دەكات و توانای یادكرنەوە و تەركیز زیاتر دەكات.

-رەیحان، لەو رووەكە بۆندارانەیە كە مێشك بەهێز دەكات و رارایی لادەبات. 

سەرچاوە: عەرەبییە نێت



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل