ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ته‌له‌ڤزیۆنی ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی ئایار/ مایۆ) سه‌عات هه‌شت، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و ڕێكخه‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ بوو، نه‌خۆشیی هه‌بوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندان جار چووبووه بریتانیا بۆ چاره‌سه‌ر و دواجار گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و میدیاكانی گۆڕان ڕایان گه‌یاند ڕه‌وشی ته‌ندرووستیی نه‌وشیروان مسته‌فا جێگیره.
نه‌وشیروان مسته‌فا 1944ز له سلێمانی له‌دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره قۆناغه‌كانی خوێندنی تا دواناوه‌ندیی ته‌واو كردووه و له شاری به‌غدا كۆلێژی ته‌واو كردووه و له وڵاتی نه‌مسا ماسته‌ری خوێندووه.
سه‌ره‌تای كاری سیاسی له‌ناو پارتی دیموكراتیی كوردستان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه و دواتر له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌مه‌زرێنن و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ جێگری سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بووه، پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زرێنێ و تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه بووه.
خێزانداره و دوو كوڕ و كچێكی هه‌یه.