كه‌یفى مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شوێنه‌وار، نیگه‌رانه له به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌ری كوردستان له گفتوگۆكانی هه‌مواری یاسای شوێنه‌واری عێراق له به‌غدا و نایشارێته‌وه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی نوێنه‌ره پسپۆڕه‌كه‌ی ئه‌وانی قبووڵ نه‌كردووه و كه‌سێكی ناشاره‌زای داناوه، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌چووه‌ته به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه.
كه‌یفی له دیدارێكی كورتی "وشه"دا باسى كێشه یاسایییه‌كانى شوێنه‌وار ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه "شارستانییه‌ت به پشكنینی شوێنه‌وارناسه بیانییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له‌ناوخۆ كه‌س هۆشیاریی نییه به‌رامبه‌ر شوێنه‌وار و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یشی پێوه‌ست ده‌كرێن به كاروباری شوێنه‌واره‌وه، لێی نازانن".
بۆچى له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى شوێنه‌وارى عێراق له ماوه‌ی رابردوودا نوێنه‌رى كوردستان به‌شدار نه‌بوو؟
داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن به‌غداوه گه‌یشته ئێمه بۆ به‌شداریكردن، به‌ڵام به‌بێ دیاریكردنى كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان، بۆیه ئێمه زۆر دڵنیا نه‌بووین له‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان كه‌ی ده‌كرێن، به‌ڵام كه‌سێكی پێوه‌ندارمان ده‌ستنیشان كرد له رووی یاسایی و یاسای شوێنه‌واره‌وه پسپۆڕه تا هه‌ركات كاته‌كه‌یان دیاری كرد، سه‌ردانی به‌غدا بكات و بۆچوونی كوردستان بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كه‌سه‌كه‌ی ئێمه‌ی ره‌ت كرده‌وه و كه‌سێكى تریان له جیاتى دانا كه پسپۆڕ نه‌بوو له بوارى یاسا و شوێنه‌وار، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانى له كاتى خۆى به‌شدارى گفتوگۆی هه‌مواری یاسای شوێنه‌وار بكات.
ده‌رده‌كه‌وێ كێشه‌یه‌ك هه‌یه له قسه‌كانتدا، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
یه‌كێك له كێشه‌كانى ئێمه ئه‌وه‌یه له كوردستان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى شوێنه‌واریان پێوه ده‌به‌سترێت، تا ئاستێكی زۆر هیچ پێوه‌ندییان به شوێنه‌واره‌وه نییه، من ئه‌وه به هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌زانم كه شوێنه‌وار سه‌ربه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بێت، لایه‌نى یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر شوێنه‌وار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتییه، پێویسته بكرێت به ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بێ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك له رۆتین كه‌م بكرێته‌وه.
له كوردستان گرفتى شوێنه‌وارى زۆرتر له چ لایه‌نێكه‌وه دروست ده‌كرێ؟
شوێنه‌وار له كوردستان پێوه‌ندى به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه، به داخه‌وه ئێمه تا ئێسته نه‌مانتوانیوه مێژووى خۆمان خۆش بوێت و ئاستى رۆشنبیریى خۆمان و خه‌ڵك به‌رز بكه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به شوێنه‌وار، بۆیه ئه‌مه زۆرجار كێشه له‌سه‌ر سه‌لماندنى لانكه‌ى شارستانیبوونى كوردستان دروست ده‌كات، له كاتێكدا سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شارستانییه‌ت له دۆڵى مێزۆپۆتۆمیا و به‌شێك له زاگرۆس بووه، ئه‌وه‌یش به‌پێی به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه بیانییانه‌ی به شێوازێكی زانستی و زۆر بێلایه‌ن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتووه كه كوردستان سه‌رچاوه‌ی شارستانییه‌ت بووه، زۆرجار وا لێك دراوه‌ته‌وه كه شارستانییه‌ت له باشووری عێراقه‌وه بۆ كوردستان هاتووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه شارستانییه‌ت له كوردستان بووه و دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ خوارووی عێراق.
له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵتان داوه بۆ پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر یاسای شوێنه‌وار؟
ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه داوای پێداچوونه‌وه به یاساكه‌دا بكه‌ین، بۆیه له ساڵی 2013 چووینه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشین و داوای پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر یاسای شوێنه‌واردا بكه‌ین، له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك ماده‌مان هه‌موار كرد و پێداچوونه‌وه‌مان كرد، به‌ڵام له په‌رله‌مانی كوردستان نه‌خرانه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مان و كه‌مبایه‌خكردنی شوێنه‌وار.
له كوردستان كار به چ یاسایه‌كی شوێنه‌واری ده‌كرێت و كێشه‌كانی ئه‌و یاسایه چین؟
له كوردستان كار به یاسای 59ی ساڵی 1936 ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ماده‌ی له سێداره‌دانی تێدا نییه، ته‌نیا سزایه‌كی ساده‌ی دارایی و گرتن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگی تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه به پێویستی ده‌زانین له كوردستان یاسای شوێنه‌واری ماده‌ی قورسی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر تووشی كێشه بین.
وشه/ هه‌ولێر- سارا سه‌ردار