رۆژی جیهانیی حیجاب لە نیویۆركەوە دیاری كرا

:: AM:09:28:23/05/2017 ‌

كچێكی مسوڵمان بە ناوی نازمە خان كە نیویۆركنشینە، لە ساڵی 2013ـدا سەرپەرشتی ڕێكخستنی رۆژی جیهانیی حیجابی كرد.

بیرۆكەكە بە جۆرێكە داوا لەو ئافرەتانە دەكات كە حیجابپۆش نین، تا لە یەك رۆژدا ئەو كارە بكەن و لەگەڵ ئافرەتانی حیجابپۆشدا پاڵپشت بن.

ماریە ئیدریسی كە نمایشكارێكی جلوبەرگی حیجابە و لە لەندەن نیشتەجێیە، دەبێتە یەكەم ئافرەت ئەو كارە بكات، ئەو دەڵێ: پشتگیریی ئەو بیرۆكەیە دەكات بە تایبەت لەو كەشوهەوایەی ئێستە لە نیویۆرك و ئەمەریكادا هەیە. بیرۆكەی كارەكەیشی پێ گرینگە بۆ ئەوەی خەڵك و دنیا بزانن حیجاب چییە.

ماریە دەڵێ چەند هۆیەك هەیە بۆ پشتگیریكردنی ئەو بیرۆكەیە، یەكەمیان ئەو ئافرەتانەی خواستیان لەسەری هەیە بتوانن حیجاب بپۆشن، دووەم كۆشش و جەنگان دژی ئەو وێنەیەی بۆ حیجاب دروست بووە و دەبێت دنیا لە حیجاب تێ بگەیەنرێت كە ئەمە زۆر گرینگە

ئاماژە بەوەیش دەكات، بیرۆكەكە وابەستەی ئازادیی كەسییە بۆ هەڵبژاردەی ئازادانەی حیجاب، هەندێ كەس پێیان وایە كە ناچارین بۆ پۆشینی حیجاب، پێیان وایە بە گوشاری كۆمەڵگە و ماڵبات دەیپۆشین.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د