لە هەندێك ناوچەی كوردستان باران دەبارێت

:: AM:11:19:23/05/2017 ‌

لە ئاكامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك كە رووی لە كوردستان كردووە، پێشبینی دەكرێت لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا لە هەندێك ناوچەی كوردستان باران ببارێت.

ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی هەولێر لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە درەنگانی شەویش ئەگەری نمەباران هەیە.

ئاسمانی سلێمانی نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و لە كاتەكانی درەنگانی شەو ئەگەری نمەباران لە هەندێك شوێن هەیە.

ئاسمانی دهۆك هەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێنی جیاوازیشدا باران دەبارێت. ئاسمانی كەركووكیش نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك ٣٥ لە دهۆك ٣٠ لە هەولێر ٣٤ و لە سلێمانی ٣١ دەبێت.

سبەی چوارشەمیش ئاسمانی هەولێر نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بەیانی زوو ئەگەری نمەباران هەیە.

ئاسمانی سلێمانی پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت و لە دهۆكیش لە هەندێك كات و شوێنی جیاواز دەبارێت. هاوكات ئاسمانی كەركووك پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت. 

بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك ٣٣ لە دهۆك ٢٩ لە  هەولێر ٣٢ و لە سلێمانی ٣٠ پێشبینی كراوە.








وشە - سلێمان تاشان