چنار حوسێن خاتوونه دكتۆره‌یه‌كی كوردستانه، راى گه‌یاند، چاوی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه و ته‌واوى ئامانجه‌كانى داهاتووى خۆى، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا، ئاشكرا ده‌كات.
چنار حوسێن عه‌بدوڵڕه‌حمان سیاری ساڵی 2013 وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له‌سه‌ر داوای باوكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه سبه‌ی چوارشه‌م له ڕۆژنامه‌ى"وشه" بڵاو ده‌بێته‌وه، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه چاوی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه و خۆی به شایسته ده‌زانێت به سیڤیه به هێزه‌كه‌ی.
چنار به دۆستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت و به‌رده‌وام خوانی گه‌وره و میوانداری نایاب بۆ پێشمه‌رگه رێك ده‌خات. زوو زوو سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كان ده‌كات و له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان جار پڕۆژه‌ى له‌خزمه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌نجام داوه.