به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان و كشتوكاڵی سلێمانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو كه‌متر بووه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسی وشكه‌ساڵی ده‌ربازی بووه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بوونی نابێ.
محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان تا ئەمڕۆ 503.35 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بەراورد بە ساڵی ڕابردو 3.7 مەتر كەمتربووە، ئاستی ئاویش لە بەنداوەكە بە ڕێژەی 4.8 ملیار مەتر سێجایه، ڕێژەی باران بارین لە دووكان ئەمساڵ 527 ملم بوو، ساڵی ڕابردوو نزیك بە 800 ملم باران لە ناوچەكە باری.
هه‌روه‌ها گوتی" دۆخی ئاو زۆر باشە و هیچ مەترسی وشكەساڵی لە ئارادا نییە، ئەگەرچی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ئاو كەمتر لە بەنداوەكە هەیە و به‌ڵام ئاوی زۆر خه‌زن كراوه و ئێسته‌ش لە بڕی حه‌وت ملیار كە بەنداوەكە دەیگرێ، نزیكەی 4 ملیار و 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكە هەیە و لە سەرەتای مانگی حوزەیران/یۆنیۆ دەست بە بەردانەوەی ئاو دەكرێت بۆ خواردنەوە بۆ شاری سلێمانی ناوچەكانی دەوروبەری، دەگاتە دووزخورماتووش.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەگەرچی ئەمساڵ باران بارین لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دواكەوت، لەگەڵ ئەوەش ڕێژەی باران بارین لە سەرجەم ناوچەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەم بوو، بەڵام هیچ مەترسییەكی وشكەساڵی لە ئارادا نییە و بڕی باران گەیشتووەتە ئەو حاڵەتەی لە وشكەساڵی دەرچین.
لە ناوچە مسۆگەرەكان كە هەموو ڕووبەڕووی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە لە نێوان 450 بۆ 550 ملم باران ببارێت، مەترسی وشكه‌ساڵی نامێنێت، لە ناوچە نامسۆگەرەكان كە چەمچەماڵ و سەنگاو لە سنوری سلێمانی دەگرێتەوە لە نێوان 250 بۆ 350 ملم بێت مەترسی نامێنێت، ئەمساڵیش بۆ هەردوو ناوچەكان باران زیاتر باریووە له‌و ڕێژانه‌ی باسمان كرد، لەبەر ئەوە هیچ مه‌ترسییه‌كی وشكه‌ساڵیمان له‌به‌رده‌مدا نییه.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی.