ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ میسڕییەكانی تووشی شۆك كرد

:: AM:11:23:29/05/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە دەركەوتنی لە ریكلامێكدا میسڕییەكانی تووشی شۆك كرد.

رۆناڵدۆ لە رۆژی یەكەمی مانگی رەمەزاندا بەشێوەیەكی نهێنی و خێرا سەردانێكی كورتی بۆ شاری قاهیرەی پایەتەختی وڵاتی میسڕ ئەنجامدابوو بۆ ئەوەی وێنەی چەند دیمەنێكی ریكلامەكەی كۆمپانیای حەدید بكات كە ئەحمەد ئەبو هەشیمە خاوەنداری دەكات.

لە ریكلامەكەدا دەردەكەوێت كوڕە پاڵەوانەكەی مادێرا لەنێو گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری قاهیرە دەسوڕێتەوە، ئەم دیمەنانە میسڕییەكانی تووشی شۆك كرد.

رۆناڵدۆ ئەم كورتە ڤیدیۆیەی ریكلامەكەی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئیستگرام) بڵاو كردبووەوە و راشی گەیاندبوو كە دڵخۆشە بە كاركردن لەگەڵ میسڕییەكان و بەتایبەتیش ئەحمەد ئەبو هەشیمەی خاوەنداری كۆمپانیای حەدید، ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئەمە بەشی یەكەمی ریكلامەكەیەتی و لە داهاتوویەكی نزیكدا ریكلامی تریش بڵاو دەكەنەوە.

هەفتەی رابردووش خێزانەكەی رۆناڵدۆ سەردانی وڵاتی میسڕییان كردبوو و لەوێ چاویان بە شوێنە دێرین و مۆزەخانە كۆنەكانی ئەو وڵاتە كەوتبوو، دواتریش بەشدارییان لە ئاهەنگی كردنەوەی شاری گەشتیاری ئەكوا پاڕك كردبوو.

خێزانەكەی رۆناڵدۆ لەلایەن سەرمایەداری میسڕی ئەحمەد ئەبو هەشیمە داوەتكرابوون كە ماوەیەك پێش ئێستا چاوی بە رۆناڵدۆ كەوتبوو، هەر لەو سەردانەدا ماڵباتەكەی رۆناڵدۆ لە ئاهەنگی كردنەوەی گەورەترین شوێنی گەشتیاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەبوون كە لەلایەن ئەو سەرمایەدارە میسڕییەوە بەناوی (ئەكوا پاڕك) لە شاری شەرم شێخ دروست كراوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م