جگه له‌وه‌ی بۆماوه‌یی، هۆکارێکی مه‌زنی که‌چه‌ڵبوونه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها هۆکار نییه، به‌ڵکوو چه‌ند هۆکارێکی لاوه‌کیش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه قژ ڕووتانه‌وه له پیاواندا دروست بکه‌ن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هۆکاره‌کانن:
-مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی، ئه‌گه‌ر زۆر ماندووت بکات و ببێته هۆکاری به‌کارهێنانی هێزێکی زۆر، وه‌ک ڕاهێنانه‌کانی له‌شجوانی، ده‌بنه هۆی قژ ڕووتانه‌وه. بۆیه پێویسته له‌کاتی وه‌رزش، هه‌ر جۆره یارییه‌ک ده‌که‌یت، ده‌بێ له سنووری توانای خۆت زیاتر نه‌بێت.
-گۆشتی سوور، ئه‌گه‌رچی گرنگترین هۆکاری به‌خشینی مادده‌ی ئاسنه، به‌ڵام زیادخواردنی زیانی لێ ده‌که‌وێته‌وه. جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆکاری قژ ڕووتانه‌وه، ئازاره‌کانی گه‌ده و لاوازی نینۆکه‌کانیشی پێوه‌یه.
-به‌دخۆراکی، هۆکارێکی مه‌زنه بۆ قژ ڕووتانه‌وه، گۆشتیش یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان، وه‌ک چۆن زیادخواردنی خراپه، که‌مخواردنیشی ده‌بێته هۆی تووشبوون به ئه‌نیمیا و مادده‌ی ئاسن له‌لاشه که‌م ده‌کاته‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به‌م ڕێژانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قژی له ڕووتانه‌وه و که‌چه‌ڵبوون بپارێزێت: "ئۆمێگا3: 3500 ملیگرام، ترشی فۆلیک: 400 مه‌یکرۆگرام، ڤیتامین B12 بگاته 24 مه‌یکرۆگرام، پیۆتین: 30 مه‌یکۆرگرام، ڤیتامین D بڕی 600 یه‌که، کالیسیۆم 1200 ملیگرام، زنک 8 ملیگرام و ڤیتامین C به ڕێژه‌ی 90 ملیگرام.
-زۆر قژ داهێنان هۆکارێکی دیکه‌ی قژ ڕووتانه‌وه‌یه.
-جگه‌ره کێشان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازبوونی مادده‌ی کۆلاجین.
-خوارده‌مه‌نییه سوورکراوه‌کان له‌ناو ڕۆن، وه‌ک په‌تاته، باینجان، فه‌لافل..هتد.
-که‌م خۆشۆردن، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی که شێی زۆره و نزیک ده‌ریاوه‌ن که هه‌رده‌م به‌هۆی شێوه، پێسته‌کانیان ده‌گیرێ.
-خواردنی شیرینیی ده‌ستکرد و نا سروشتی.
-ڕێجیمیش هۆکارێکه بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی کانزا و ڤیتامینه‌کان له لەشدا و که‌م بوونه‌وه‌ی ترشه ئه‌مینییه‌کان که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕووتانه‌وه‌ی قژ.
سه‌رچاوه: ثقف نفسک