به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌وروپا و تۆزوبا و ئه‌وانه‌ی ژماره كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر چووه، ده‌توانن ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی تۆماركردن و ژماره لێدان بكه‌ن.
له كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ ناسنامه هه‌ن كه له هاتوچۆی هه‌رێم تۆمار نه‌كراون، ئه‌مانه به‌شێكن له‌و رووداوانه‌ی بكه‌ریان نادیاره، چونكه زانیاریی نییه له باره‌یانه‌وه و ژماره‌كانیان ده‌توانرێ بێنه گۆڕین.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى دهۆك به"وشه"ى راگه‌یاند، "وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ڕێى نووسراوێكى فه‌رمییه‌وه وه‌ڵامى نووسراوى پێشووى هاتوچۆى دهۆكی دایه‌وه له‌باره‌ی ژمارلێدان و تۆماركردنى هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌وروپین و هاتوونه‌ته كوردستان".
زیاتر گوتی "ئه‌و بڕیاره ئۆتۆمبێله‌كانی (توزوبا) و ئه‌وانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه ژماره كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر چووه".
ته‌ها ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه‌ى باس كراون، ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى دهۆك بكه‌ن بۆ تۆماركردن و ژماره‌لێدانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌و مه‌رج و رێنوێنییانه‌ی له نووسراوه‌كه‌دا هاتوون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى