له ئه‌مه‌ریكا كچێك كه شاجوانی پێشووی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته بووه، دوای توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئێسك و بڕینه‌وه‌ی به‌شێك له قاچه‌كانی كه‌مئه‌ندام ده‌بێت.
ئه‌و كچه له ڕابردودا یه‌كێك بووه له شاجوانه‌كانی نێو زانكۆكه‌ی و هاوكات سه‌ماكاری سه‌ره‌كی تیپی زانكۆكه‌شیان بووه و له یاری باله‌ش له زانكۆكه‌ی ئه‌ندام بووه.
له ساڵی 2016 له لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه به‌شێك له قاچی بڕدرایه‌وه، به‌ڵام به‌شی خواره‌وه‌ی قاچی له‌گه‌ڵ ڕانی لكێندرایه‌وه به یه‌كتر به جۆرێك ئێسته پاژنه‌ی پێی بووه‌ته ئه‌ژنۆ و كاری ئه‌ژنۆی بۆ ده‌كات.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و شاجوانه گه‌شبینه به ژیانی ئێستای و ده‌ڵێت هیچ كات ناهێڵم كه‌مئه‌ندام بوونم ڕێگربێت له به‌ره‌وپێشچوونم و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی زانكۆم.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك
لێره بكه..