خاتوونه گۆرانیبێژ جانێ حه‌یران، ئه‌لبوومێكى نوێی گۆرانیى به‌ناوى "دڵى من لۆى لۆیه" تۆماركردووه و به‌م زووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
جانێ له‌باره‌ی ئه‌لبوومه نوێكه‌یه‌وه به "وشه"ى راگه‌یاند: سه‌رجه‌م كاره‌كانى نوێترین ئه‌لبوومى گۆرانیم به‌ناوى "دڵى من لۆى لۆیه" ته‌واوكردووه، كه له له ژماره‌یه‌ك تراك پێك هاتووه و تێیدا گۆرانییه كۆنه‌كانم نوێ كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ى گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن. ئه‌مه حه‌ڤده‌مین ئهلبووممه و تا سێ ساڵى تر واز له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌لبوومى گۆرانى دێنم. له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و ئه‌لبوومه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
جانێ ئێسته دانیشتووى شارى هه‌ولێره و له بۆنه تایبه‌ته‌كان ئاهه‌نگ ساز ده‌كات، له دوا ئاهه‌نگیدا له بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تى هاوسه‌رگیرى بوو، پاره‌یه‌كى به‌سه‌ردا شاباش كرا. له‌وباره‌یه‌وه جانێ به"وشه"ى گوت: تكا ده‌كه‌م بمبوورن كه ڕ‌ازى نابم پاره‌م به‌سه‌ر شاباش بكرێت، له ئێسته‌دا ئه‌و پاره‌یه‌م له‌لایه كه له‌و ئاهه‌نگه به‌سه‌رمدا شاباش كراوه هى هه‌ر كه‌سێكه بێت و وه‌ریبگرێته‌وه.
شاخه‌وان شێخانى