كچێكی گه‌نج له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له مزگه‌وت ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر و لێی ده‌درێت تا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
دوێنێ دووشه‌م 19ی حوزه‌یران، كچێكی 17 ساڵان، له ناوچه‌ی فیرفاكس-واشنتۆن كه بۆ نوێژی خه‌وتنان چووبووه مزگه‌وت، له‌ڕه‌گه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه ده‌كرێته ئامانج و لێی ده‌دات تا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
'داروین مارتێنیز تۆرێس' ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه كچه‌كه‌ی كرده ئامانج و تۆمه‌تباره به كوشتنی و ئێسته له ژێر چاودێری پۆلیسدایه به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردن، هێشتا هۆكاری كوشتنی كچه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
پۆلیس ناوی كچه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌م ڕووداوه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته ده‌نگ، به‌تایبه‌ت كه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتنی موسڵمانان له‌و وڵاته‌دا تۆماركراون.