ئەو خۆراكانەی بەتەمەنتر دیارت دەخەن

:: PM:08:17:20/06/2017 ‌

كەسانێك هەن زیاتر لە كەسانی تر نیشانەكانی پیربوونیان بەسەردا بەدیار دەكەوێت و لە تەمەنێكی زووتر، كە رووخساریان وای دەردەخات كە ئەوان بەتەمەنترن لە تەمەنی راستەقینەی خۆیان، رەنگە ئەو پرسە پێوەست بێت بە هۆكاری بۆماوەیی و ژینگەییەوە.

هۆكاری بۆماوەیی پێوەستە بەو بۆهێڵانەی مرۆڤ لە باوانییەوە بۆی دەگوازرێتەوە، هەرچی بۆماوەییە پێوەستە بە كاریگەرییەكانی دەورووبەر و ئەو سیستەمە خۆراكییەی مرۆڤ رۆژانە دەیخوات.

لەو خۆراكانەی كە رۆژانە مرۆڤ دەیخوات و كاریگەری نەرێنیان بۆ دەرخستنی رووخساری مرۆڤ پیرتر بەدیار دەخەن:

-شەكر، ئەو كاتەی كە لەش ناتوانێت چارەسەری یەكگرتنی گەردیلەكانی شەكر و پڕۆتین بكات، ئەو كارەی دەبێتە هۆی لەناوچوونی كۆلاجینی پێست، كە بەرپرسە لە گەنجێتی پێستەوە.

-خوێ: خواردنی بڕێكی زۆر و زیاد لە پێویستی خوێ دەبێتە هۆی شلبوونەوە و لۆچداری پێست.

-ئاوی لیمۆ و شەربەتەكەی، زۆر خواردنی زیان بە ددانەكانت دەگەیەنێت و ئەو كاتە مرۆڤ گەورەتر لە تەمەنی بەدیار دەكەوێت.

-قاوە: بوونی مادەی كافایین لەناو قاوە دەبێتە هۆی وشكهەڵگەڕانی لەش و دەركەوتنی پێست بە رەنگێكی زەرد و ئاڵەوە.

-كحول، زیانەكانی كحول بۆسەر جگەر دەبێتە هۆی كەموكوڕی لە فەرمانەكانی بە رزگاركردنی لەش لە ژەهەرەكان و ئەوكات كێشەی لۆچ و زیپكەی گەنجی بەدیار دەكەوێت.

سەرچاوە: 218 تیڤی نیت




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل