به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌لیك سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود فه‌رمانی دانانی كوڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ك جێنشینی خۆی له شوێنی شازاده محه‌مه‌د بن نایف دانا، له‌كاتی چوونیشی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ لای جێنشینی پێشووی پاشای سعوودیه محه‌مه‌د بن نایف قاچی ماچ كرد.
ڕێوڕه‌سمی به‌یعه‌تدانی شازاده محه‌مه‌د بن نایف بۆ جێنشینی نوێی وڵات شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له كه‌شێكی دۆستانه و برایانه ئه‌نجام درا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ست و قاچی شازاده محه‌مه‌د بن نایف جێنشینی پێشووی پاشای سعوودیه‌ی ماچ كرد و گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوبوه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه "واس" فه‌رمانێكی شاهانه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا شازاده محه‌مه‌د بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود له جێنشینی پاشای سعوودیه و پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ لادرا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود وه‌ك جێنشینی نوێی پاشای سعوودیه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و مانه‌وه‌ی له وه‌زیری به‌رگری وڵات دیاریی كرا.