چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كه خه‌ڵكى وڵاتى سووریا‌ن و له‌گه‌ڵ هاتنى ئاواره‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، به ناوى پزیشك كاریان كردووه و ئێسته بڕوانامه و كاره‌كه‌یان ئاشكرا بووه و بڕیاره بدرێنه دادگا.
عه‌باس محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، له ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك وردبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى له‌باره‌ى خراپیى سیسته‌مى ته‌ندروستى، ئاشكرا بووه كه پزیشكى بێ بڕوانامه و بڕوانامه‌ى ساخته له هه‌رێمى كوردستان كاریان كردووه.
به پێى زانیارییه‌كانى"وشه"، سێ كه‌س كه په‌نابه‌رى سووریایین له هه‌رێمى كوردستاندا، له‌و ساڵانه‌دا وه‌ك پزیشكى پسپۆڕ كاریان كردووه و نۆڕینگه‌شیان به فه‌رمى دامه‌زراندووه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه پزیشكى پسپۆڕ نین، به‌ڵكو موقیم و یاریده‌ده‌رى پزیشك بوون.
محه‌مه‌د ده‌ڵێ، "ده‌مانه‌وێت له ڕێى پێشكه‌شكردنى راپۆرتێك بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه‌موكورییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى بخه‌ینه ڕوو كه به بڕواى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى یه‌كێك له كێشه‌كان نه‌بوونى ئه‌زموونى كارمه‌ندان و بوونى بڕوانامه‌ى ساخته و دانه‌نانیانه له شوێنى تایبه‌ت و پسپۆڕى خۆیان".
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر دووپاتى كرده‌وه، نه‌بوونى پسپۆڕى له‌ماوه‌ى رابردوو هۆكارێكى سه‌ره‌كیى هه‌ڵه پزیشكییه‌كان بووه، بۆیه داواى كرد لایه‌نى پێوه‌ندیدار رێوشوێنى توندتر له‌وباره‌یه‌وه بگرێته به‌ر.
هاوكات د. ئامانج گوته‌بێژى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و پزیشكانه‌ى ئاشكرا كراون كه بڕوانامه‌كانیان ساخته‌یه، خه‌ڵكى سووریا‌ن و له ماوه‌ى رابردوودا له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پسپۆڕى پزیشكى كاریان كردووه.
ئاماژه‌ى دا، ئه‌و كه‌سانه بڕوانامه‌ى تایبه‌تیان نییه، به‌ڵكو یاریده‌ده‌رى پزیشكى بوون و له كوردستان وه‌ك پزیشكى پسپۆڕ كاریان كردووه كه به‌هۆى دۆخى سووریاوه ئاواره‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون.
ئاشكراى كرد كه ئه‌و كه‌سانه نۆرینگه‌ى پزیشكیان هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته نۆرینگه‌كانیان داخراون و دراونه‌ته دادگا، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن دادگا كه‌یسه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه.
د. خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، رێنوێنى تایبه‌ت هه‌یه بۆ كاركردنى پزیشكانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌ى كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت بڕوانامه‌كانیان له ڕێى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر نۆرینگه بكه‌نه‌وه.
روونى كرده‌وه، ئه‌وان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر كار و بڕوانامه‌ى پزیشكانه و رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر له رێنوێنییه‌كان نۆرینگه بكاته‌وه.